خبر 2019-09-28 14:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی قەتەر دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رۆژی شەممە 28ی 9ی 2019 لە سەڵاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە خالید حەمەد ئەلسڵیتی، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارێکدا، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و خالید حەمەد ئەلسڵیتی تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەریان کردووە.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی قه‌ته‌ر، جەختیشی لە ویستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان قەتەر و هەرێمی كوردستان كردەوە.

هەروەک بارەگای بارزانی رایگەیاندووە: باڵیۆزی قەتەر پێزانینی بۆ بەرەو پێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان لە رووی ئابوورییەوە نیشان داوە و جەختی لە ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و دەوحە، کردووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.