له هێرشێکدا بۆ سه‌ر خانه‌قین سێ که‌س کوژران
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له هێرشی چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر گوندێکی ده‌وروبه‌ری خانه‌قین سێ هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی ناوچه‌که گیانیان له‌ده‌ست دا.
کوردپرێس:
کاژمێر 11:30 خوله‌کی شه‌وی ڕابردوو (هه‌ینی 27ی ئه‌یلوولی 2019) له نزیک گوندی (مێخاس)ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو هێرشیان کرده سه‌ر خاڵێکی سه‌ربازیی فه‌وجی یه‌کی لیوای 8ی پاسه‌وانی سنووری عێراق.
خه‌ڵکی سنووره‌که ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان داعش بوون و له ئه‌نجامی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیشیان سێ هاونیشتمانی کوردی دانیشتووی گونده‌که که له نزیک شه‌ڕه‌که بوون گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران