خبر 2019-09-27 09:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریكا چوار هەزار پەنابەری عێراقی وەردەگرێت

بەشی جیهان- كۆشكی سپی لە بەرنامەیدایە زیاتر لە پێنج هەزار پەنابەر بۆ ساڵی 2020 وەربگرێت كە چوار هەزاریان عێراقی دەبن.

کوردپرێس: دوێنێ پێنج شەممە، گەورە بەرپرسێكی ئیدارەی دۆنالد ترەمپ رایگەیاندووە كۆشكی سپی پێشنیاری كردووە كە بەپێی سیاسەتی نوێی وەرگرتنی پەنابەر، لە ساڵی 2020 دا بەرنامەیان هەیە زیاتر لە 5 هەزار پەنابەر لەسەر چەوساندنەوەی ئاینی وەربگرن.

چوار هەزار پەنابەریان عێراقین و هەزارو 500 پەنابەرەكەی دیكە لە پەنابەری گواتیمالا و هندۆری و سلڤادۆری وەردەگرن.

ئەو سەرچاوەیەی كۆشكی سپی بە رۆیتەرزی راگەیاندووە: "لەو ژمارەیە چوار هەزار پەنابەریان عێراقین و هەزار و 500 پەنابەرەكەی دیكە لە پەنابەری گواتیمالا و هندۆری و سلڤادۆری وەردەگرن.

بەگوێرەی سەرچاوەكە، كۆشكی سپی دەیەوێت لەڕێگەی ئەم سیاسەتە نوێیەوە جارێكی دیكە حه‌وت هه‌زار و 500 په‌نابه‌ر له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئه‌مریكا نیشتەجێ بكەنەوە.

ئاژانسەكە ئەو هەنگاوەی كۆشكی سپی بە كەم كردنەوەی ژمارەی پەنابەرانی وڵاتەكەی بۆ 18 هەزار پەنابەر لێكداوەتەوە و ئەوەشی بە كەمترین رێژەی پەنابەر لە قەڵەمداوە لە مێژوی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.