خبر 2019-09-27 06:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی بۆردوومانی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا لە بناری قەندیل دوو كەس بریندار بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ڕاپەڕین رایگەیاند: "ئەمشەو دوو كەس گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی قەڵادزێ كە بەهۆی بۆردوومانی فرۆكە جەنگییەكانی توركیاوە بریندار بوون.

کوردپرێس: لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ڕاپەڕین رایگەیاندووە: "ئەمشەو دوو کەس یەکیان تەمەن 3 ساڵان لە رەگەزی نێر و یەکیان تەمەن 23 ساڵ لە ڕەگەزی مێ، گەیەنراونەتە نەخۆشخانەى گشتى قەڵادزێ.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە هەردوو بریندارەکە دانیشتووی گوندی زێوکەی سەر بە ناحیەی ژاراوە ـ قەزای پشدەرن.

پۆلیس راشیگەیاندوە "بەوتەی کەسوکارى بریندارەکان بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە بناری قەندیل بریندار بوون.

ئاماژە بەوەش دراوە پاش گەیاندنی ئەو دوو بریندارە ژنێکی تریش گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە بەهۆی ترسی بۆردومانەکان لەماڵەکەی خۆیدا لە هۆش خۆی چووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ شەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هەمان گوندیان لە سنووری بناری قەندیل بۆردوومان کرد و چەند هاووڵاتییێکی سڤیلیش بەوهۆیەوە بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.