ئه‌ردۆغان و به‌رهه‌م ساڵح کۆ بوونه‌وه
به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا له نیۆیۆرک چاوی به سه‌رۆک کۆماری عێراق که‌وت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که بۆ به‌شداری له 74هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئه‌مریکادایه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.
دیداره‌که له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا و له پشت ده‌رگا داخراوه‌کان ئه‌نجام درا.
له دیداره‌که‌دا مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای دوو وڵات ئاماده بوون.
تاکوو ئێستا هیچ هه‌واڵێک له ورده‌کارییه‌کانی دیداره‌که بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران