گه‌نجێک به‌هۆی مه‌له‌کردن له به‌نداوی عه‌باس‌ئاوای بانه گیانی له‌ده‌ستدا
به‌شی کوردستان- گه‌نجێکی بانه‌یی که له به‌نداوی عه‌باس‌ئاوای بانه نوقماو بووبوو له‌لایه‌ن تیمه‌کانی فریاکه‌وتنه‌وه ڕزگار کرا به‌ڵام پاش دوو ڕۆژ له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 4ی ڕه‌زبه‌ری 1398 به‌رانبه‌ر به 26ی ئه‌یلوولی 2019 محه‌مه‌د فه‌ره‌جی سه‌رپه‌رشتیاری تۆڕی ده‌رمان و ته‌ندروستیی بانه ڕای‌گه‌یاند: پێش دوو ڕۆژ گه‌نجێکی بانه‌یی له به‌نداوی عه‌باس‌ئاوا نوقماو بووبوو به‌ڵام تیمه‌کانی فریاکه‌وتن ڕزگاریان کرد و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کرا به‌ڵام پاش دوو ڕۆژ گیانی له‌ده‌ست دا.
ناوبراو ڕوونی کرده‌وه: سییه‌کانی ئه‌و گه‌نجه بانه‌ییه زه‌بری قورسی به‌ر که‌وتبوو و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
شایانی باسه؛ ساڵی ڕابردووش هه‌ر له به‌نداوی عه‌باس‌ئاوای بانه سێ ئه‌ندامی خێزانێک که بۆ پیاسه‌کردن سه‌ردانی ناوچه‌که‌یان کردبوو له به‌نداوه‌که خنکان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران