خبر 2019-09-26 08:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

توانا زمانییەکانی کچە کوردێک، لە کێبەرکێی زمانیدا دەیکاتە یەکەم لە سەر ئاستی جیهان

بەشی فەرهەنگ- قوتابییێکی کوردی دانیشتووی دهۆک لە زمانی ئینگیلیزی، تورکی، فه‌ره‌نسی، ئەڵمانی، عەرەبی و کوردی شارەزاییی تەواوی هەیە و لە کێبەرکێی زمانەکانی جیهاندا پلەی یەکەمی مسۆگەر کرد.

کوردپرێس:

بەتوول قوتەیبە قوتابییێکی خوێندنگای کۆلیژی ئیشقە لە دهۆك کە لە تاقیکردنەوەیێکی شارەزاییی زماندا لەسەر ئاستی جیهان بەشداریی کردووە و لەو کێبەرکێیەدا بە پلەی یەکەم دێت.

ئەم کچە کوردە به‌ ناوی "بتول قوتەیبە" کە قوتابیی پۆلی شه‌شه‌مه‌ له‌ خوێندنگای کۆلیژی ئیشق لە دهۆك، لە تاقیکردنەوەیێکی جیهانیدا لە سەر ئاستی 15 هزار کەس لە شارەزاییی زماندا، پله‌ی یەکەم به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

ساڵانە تاقیکرنەوەیێکی ئۆنڵاین لە رێگه‌ی ئینتەرنێتەوە لەسەر ئاستی جیهان لە شارەزاییی زمانە جیهانییەکاندا دەکرێت، بو ئەمساڵیش بتول کە خەلکی قەزای شێخانە، بەشداری له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ده‌كات و لە کێبڕکێیەکەدا پلەی یەکەمی به‌ده‌ست هێنا.

تاقیکرنەوەکە زمانەکانی ئینگیلیزی، تورکی، فه‌ره‌نسی، ئەڵمانی، عەرەبی و چەند زمانێکی دیكه‌ لەخۆ دەگرێت.

جێگای ئاماژه‌یه‌، ئەم قوتابییە کوردە بەهۆی شارەزایی لە زمانانی تورکی پێش قوتابییە تورکەکان کەوتووە و توانیویەتی لە کۆی 15 هەزار بەشداربوو لە پلەی یەکەم بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.