سه‌رۆک کۆماری عێراق به زمانی کوردی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان په‌یامێکی پێشکه‌ش کرد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 25ی ئه‌یلوولی 2019 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتارێکی پێشکه‌ش کرد و له میانی وتاره‌که‌شیدا به زمانی کوردی په‌یامێکی ئاراسته بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و قوربانییانی تیرۆر له کوردستان کرد.
ده‌قی په‌یامه کوردییه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح:
"سڵاوم بۆ که‌سوکاری شه‌هیدان و قوربانییان و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵ و ئه‌نفاله‌کان، خه‌باتتان پیرۆزه، بۆ وه‌دیهێنانی ژیانێکی ئازاد و خوشگوزه‌ران و ئاشتی و ئاسایش، به‌دیهێنانی ئاوات و هیواکانتان ئه‌رکی سه‌ر شانمانه، ڕێگامان سه‌خته به‌ڵام به ویستی نه‌گۆڕه‌وه و به پشتیوانیی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ر سه‌رکه‌وتوو ده‌بین."
شایانی باسه؛ هه‌ر دوو زمانی عه‌ره‌بی و کوردی له وڵاتی عێراقی فیدڕاڵ زمانی فه‌رمی دێنه ئه‌ژمار.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران