ئه‌ردۆغان: هه‌وڵه‌کانمان بۆ پاک کردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له تیرۆریستان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که له کۆبوونه‌وه‌ی "گه‌شه‌ی سه‌قامگیر" له نیۆیۆرک به‌شداری کردووه باسی له مه‌سه‌له‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات کرد و ڕایگه‌یاند: "له‌و ناوچانه‌ی سووریا كه له تیرۆریستان پاكمان كردووه‌ته‌وه سه‌رله‌نوێ قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، ژێرخان و سه‌رخانی ئه‌و ناوچانه بونیات ده‌نێینه‌وه. ئێستا بۆ هه‌مان ئامانج له ئاماده‌كاریداین بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له تیرۆریستان پاک بكه‌ینه‌وه".
ناوبراو زیادی کرد: ئامانجمان ئه‌وه‌یه هه‌م ئه‌و سووریانه‌ی له وڵاته‌كه‌مان ده‌ژین و هه‌م ئه‌و خوشک و برایانه‌مان كه له‌و ناوچه‌یه ده‌ژین -كه ئاسایشمان پاراستوون- به هێنانه‌دی ئاشتییێكی یه‌كجاره‌كی بگه‌یه‌نین به جۆرێک كه سوود به سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا بگه‌یه‌نن. چاوه‌ڕوانیمان له ئێوه ئه‌وه‌یه پشتگیری له‌و هه‌وڵانه‌ی توركیا بكه‌ن كه له‌پێناو ته‌واوی مرۆڤایه‌تیدا ئه‌نجامیان ده‌دات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران