تەقینەوەیێک لە ئەدەنە ڕووی دا
بەشی تورکیا- بۆمبێکی چێنراو لە شارۆچەی یورەغیر لە سنووری پارێزگای ئەدەنە تەقییەوە و بەپێی هەواڵە سەرەتاییەکان 5 کەس بریندار بوون بەڵام تا ئێستا بەوردی زیانەکانی ئەو تەقینەوەیە ئاشکرا نەکراوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 3ی ڕەزبەر بەرانبەر بە 25ی ئەیلوولی 2019 بۆمبێکی چێنراو لە شارۆچکەی یورەغیری سنووری پارێزگای ئەدەنەی تورکیا تەقییەوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن بۆمبەکە بە پاسێکی هەڵگری هێزەکانی پۆلیسی تورکیا تەقیوەتەوە
پاش تەقینەوەکە دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی ناوچەکە کران.
زانیاریی زیاتر لەبارەی تەقینەوەکەوە ئاشکرا نەکراوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران