فراکسیۆنی گۆڕان لەسەر لابردنی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان هاتە دەنگ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو "به بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکوومه‌تى تورکیا سه‌رۆکى هه‌ر سێ گه‌وره شاره‌وانى وان، ئامه‌د. مێردین له‌سه‌ر کاره‌کانیان لابراون و له‌شوێنى ئه‌وان"قه‌یوم" دانراون، ئه‌م بڕیاره‌ى حکوومه‌تى تورکیا پێچه‌وانه‌ى مافه‌کانى مرۆڤ و پره‌نسیپه‌کانى دیموکراسیه‌ته چوونکه سه‌رۆکى شاره‌وانییه‌کان له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و به‌ده‌نگى هاوڵاتیان ئه‌و پۆستانه‌یان وه‌رگرتووه و ده‌بێت گۆڕینیشیان به‌هه‌مان بنه‌ماى دیموکراسیه‌ت بێت.
هه‌روه‌ک فراکسیۆنى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئێمه له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ک هه‌میشه داواى چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى کێشه‌ى کورد ده‌که‌ین به‌تایبه‌ت له تورکیا که به‌داخه‌وه به‌هۆى چاره‌سه‌ر نه‌کردنى و درێژه‌کێشانى شه‌ڕ، ده‌یان هه‌زار هاوڵاتىی کورد و تورک بوون به قوربانى و کێشه‌که‌ش رۆژ به‌رۆژ ئاڵۆزتر ده‌بێت.
له به‌شێکى تر‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا باس له‌وه کراوه "حکوومه‌تى تورکیا له چه‌ند ساڵى رابردوودا پرۆسه‌ى ئاشتى راگه‌یاند و به‌و هه‌نگاوه‌ش سه‌قامگیرى و گه‌شه‌کردنێکى خێرا له کوردستانی تورکیا روویدا، هه‌موو گه‌لانى تورکیا به چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له رێگاى دیالۆگ و ئاشتییه‌وه خۆشحاڵ و سوودمه‌ند بوون، بۆیه ئێمه پشتیوانى ئه‌و رێگا راست و هاوچه‌رخه ده‌که‌ین و ده‌خوازین سه‌رۆکى گه‌وره شاره‌وانییه‌کانیش له‌شوێنى خۆیاندا ده‌سبه‌کار ببنه‌وه".
سەرچاوە: هاووڵاتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران