خبر 2019-08-22 05:59 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێران په‌رده‌ له‌سه‌ر مووشه‌کی S-300ی ئێرانی لا ده‌دات

به‌شی ئێران/ کوردی- سیسته‌می مووشه‌کیی "باوه‌ڕ 373" به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆک کۆماری ئێران و فه‌رمانده‌ باڵا سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ فه‌رمی په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 31ی گه‌لاوێژی 1398 به‌رانبه‌ر به‌ 22ی ئابی 2019 کۆماری ئیسلامیی ئێران په‌رده‌ی له‌سه‌ر سیسته‌مێکی مووشه‌کیی نوێ به‌ ناوی "باوه‌ڕ- 373" لا دا که‌ پێی ده‌وترێت S-300ی ئێرانی.

به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی میدیا فه‌رمییه‌کانی ئێران سیسته‌می مووشه‌کیی باوه‌ڕ- 373 توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ 300 ئامانجی جۆربه‌جۆر بناسێت و هاوکات 6 ئامانجی جیا جیا بپێکێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران له‌باره‌ی سیسته‌می مووشه‌کیی باوه‌ڕ- 373وه‌ ده‌ڵێت: به‌ پشتبه‌ستن به‌ توانای نێوخۆیی توانیمان سیسته‌مێکی مووشه‌کی به‌رهه‌م بهێنین که‌ زیاتر له‌ سیسته‌می مووشه‌کیی S-300ی ڕووسی توانای به‌رگریی هه‌یه‌.

ژنەراڵ حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران زیادی کرد: مووشه‌کی "باوه‌ڕ- 373" گرینگترین به‌رهه‌می مووشه‌کیی ناوخۆی ئێرانه‌ که‌ چه‌ندین ساڵ له‌وه‌وپێش پڕۆژه‌که‌ ده‌ستی پێکرد و مه‌به‌ستی به‌ئامانج گرتنی به‌رزی و ئامانجی دوورمه‌ودایه‌.

به‌ وته‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئێران سیسته‌می مووشه‌کی باوه‌ڕ- 373 به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێرانه‌ و به‌ به‌شداریی کۆمپانیای سائیران و پیشه‌ به‌رگرییه‌کان به‌رهه‌م هێنراوه‌.

شایانی باسه‌؛ به‌ وته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران توانای ئه‌و سیسته‌مه‌ مووشه‌کییه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌ زیاتره‌ له‌ نموونه‌ هاوشێوه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی و توانای مانۆڕدانی به‌رفراوانتری بۆ پێکانی ئامانجه‌کان هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.