هەزاران خێزانی ئاوارە گەڕانەوە ناوچەكانی خۆیان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە 4325 خێزان لە كەمپی ئاوارەكان لە نزیک تكریت گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان لە شارۆچكەكانی بێجی، سینییە و شەرگات و لە ڕۆژانی داهاتووشدا هەزارانی دیكە دەگەڕێنەوە.
کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بە هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەكان و دەسەڵاتی محەلی و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەو خێزانانە گەڕاونەتەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان.
گەڕانەوەی ئەو هەزاران خێزانە دوای ئەوەدێت كە لە چەند ڕۆژانی ڕابردوودا هەزاران خێزانی دیكە گەڕانەوە بۆ نێو شاری موسڵ و ناوچەكانی دەوروبەری.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ڕوونی كردووە، هەزاران خێزانی دیكە لە ڕۆژانی دیكەدا دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان و بەوەش ژمارەیێكی زۆر لە هاووڵاتیان دەگەڕێنەوە بۆ حاڵەتی پێش ڕووداوەكانی ساڵانی شەڕی داعش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران