هەدەپە داوای هه‌ڵوێست له جەهەپە و ئیی پارتی ده‌كات
کوردپرێس:
هەدەپە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا لە ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە پشتیوانیی بەربژێرەکانی جەهەپەی بۆ سەرۆکی شارەوانی کرد، بەو هۆیەشەوە بەجیاوازییێکی کەم بەربژێرەکانی جەهەپە سەرکەوتنیان بەسەر بەربژێرەکانی ئەکپارتی بەدەست هێنا. ئێستا کە ژمارەیێک سەرۆک شارەوانی هەدەپە لەلایەن دەسەڵاتەوە دووردەخرێنەوە، بەرپرسانی هەدەپە داوای هەڵوێست لە جەهەپە و ئیی پارتی دەکەن.
په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ئیسته‌نبووڵ داوای له كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، سه‌رۆكی جه‌هه‌په كرد "هه‌ڵوێستی رژد" بنوێنێ له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه هه‌ڵبژێردراوه‌كانیان و دامه‌زراندنی به‌قه‌یووم له شوێنیان.
بوڵدان گوتی "ئه‌مڕۆ رۆژی ئه‌وه‌یه بێده‌نگی بشكێنن، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر ئێمه‌دا هات، سبه‌ی به‌سه‌ر ئێوه‌ش دێت. بانگهێشتی هه‌موو پارت و لایه‌نه دیموكراسیخوازه‌كان ده‌كه‌م با پێكه‌وه به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌یه به‌ڕێبكه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌م ئه‌م رۆژگاره دژوارانه كۆتاییان پێدێت و رۆژگاری زۆر جوان چاوه‌ڕێمان ده‌بێت".
جەهەپە و ئیی پارتی کە لەکاتی هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا سوپاسی هەدەپەیان کرد، هێشتا هەڵوێستیان لەبارەی دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە نەبووە.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ باڵەخانەی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین-یان لە کوردستانی تورکیا ئابڵوقە دا و سەرۆکی ئەو سێ شارەوانییەیان لە کارەکانیان دوورخستنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران