خبر 2019-08-20 10:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئه‌حمه‌د تورک داوا لە هەموو ڕێکخراوە مەدەنییەکان دەکات بێنە ڕیزی ئەوانەوە

بەشی تورکیا- سەرۆکی شارەوانیی ماردین کە بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا له‌پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌، دەڵێت ئەوەی لە تورکیا دەکرێتن جگە لە ناحەقی و نەبوونی یاسا هیچی تر نیە بۆیە داوای لە هەموو دامەزراوە مەدەنییەکان کردووە پشتگیرییان بکەن.

کوردپرێس:

ئه‌حمه‌د تورك، سه‌رۆكی شاره‌وانی ماردین بۆ جاری دووەم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه‌ له‌پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌، ناوبراو له‌یه‌كه‌م لێدوانی پاش ئه‌و بڕیاره‌دا ڕایگه‌یاند، ''ئەوە کارێکە کە هیچ عەقڵ و لۆژیکێک ناتوانێت ڕوونی بکاتەوە، ئێستا لە سەردەمێکدا دەژین کە یاسا بوونی نەماوە و ناحەقی لە لووتکەدایە.

ئەحمەد تورک وتیشی، "دان بە ئیرادەی خەڵکیدا نانێن و بەوەش دەڵێن دیموکراسی. هەموو شتێک زۆر بە ڕوونی دیار و ئاشکرایە. موستەفا یامان کە بەردەوام بە گەندەڵی و نایاسایی و بەرتیل وەرگرتن یاد دەکرێتەوە جارێکی تر وەک سەرۆکی شارەوانی بە قەییم دانراوەتەوە، ئەوەش بەڵگە و سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە سیاسەتی وڵات بە تەواوی دژی دیموکراسییە.

سەرۆکی لەکارلادراوی شارەوانیی ماردین زیادیشی کرد: بە ڕوون و ئاشکرا دیارە کە سیاسەت لە وڵاتدا چۆن بەڕێوە دەبرێت، ئەوەی ڕوو دەدات جگە لە ناحەقی و نەبوونی یاسا هیچ شتێکی دیکە نییە''.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.