دوانەیێکی کورد لە فستیڤاڵی میدیای دیجیتاڵدا خەڵات دەکرێن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 22ی گه‌لاوێژی 1398 به‌رانبه‌ر به 13ی ئابی 2019 فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌ییی میدیا دیجیتاڵه‌کان له هۆڵی وه‌حده‌تی تاران به‌ڕێوه چوو و یه‌که‌مه‌کانی بواره جیاجیاکان خه‌ڵات کران که خه‌ڵاتی بواری به‌ڕێوه‌بردن و چاودێری کردنی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌خشرا به دووانه‌یێکی کوردی مه‌ریوانی.
فێستیڤاڵه‌که له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و به به‌شداریی سه‌یید عه‌باس ساڵحی وه‌زیری ڕۆشنبیری و ئه‌بولحه‌سه‌ن فیرووزئابادی سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و حسێن واعێزی سکرتێری دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ئێران به‌ڕێوه چوو.
ئازاد و عەلی بەهرامی ئه‌و دووانه کورده مهریوانییهن که براوه‌ی خه‌ڵاتی یه‌که‌می بواری به‌ڕێوه‌بردن و چاودێری کردنی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بوون له فێستیڤاڵه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی ئێران. ئه‌وان به‌م شێوه‌یه باسی کاره‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن:
له مه‌ریوانه‌وه به کاری ڕیکلام کردن و کسم و کاری ئینتێرنه‌تی ده‌ستیان پێ‌کرد. وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته نه‌یانده‌زانی کاره‌که‌یان نێوی "ستارتئاپ"ه ئه‌وه‌ش له حه‌وزه‌ی ITدا. پاشان له ڕێگای کۆمپانیایێکه‌وه دێنه تاران و له‌گه‌ڵ کاری تیمی و پێشکه‌وتووی ئینتێرنهتیدا ئاشنا ده‌بن بۆیه هه‌ر له ڕێگای ئه‌زموونه پێشووه‌کانیانه‌وه توانییان پله‌تفۆرمێک دابڕێژن به ناوی "نۆڤین هاپ" بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاودێری کردنی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که ئه‌و پلهتفۆرمهش پێویستیی هه‌موو کۆمپانیا پێشکه‌وتووه‌کانه له بواری پێوه‌ندی و ڕیکلامکردندا. خۆیان ده‌ڵێن دروست کردنی ئه‌و پله‌تفۆرمه یه‌ک ساڵ ماندووی کردوون و ئێستاش نزیکه‌ی یه‌ک ساڵه کارا کراوه‌ته‌وه و تا ئه‌م کاته توانیویانه 9 جۆری ماسێنجه‌ر یان تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی له پلاتفۆرمه‌که‌دا به‌کار بهێنن واتا به‌کارهێنه‌ری ئه‌و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌توانن چ له باری کاته‌وه چ له باری شێوه‌ی ناردنی بابه‌ته‌کانه‌وه له هه‌ر 9 تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که به ئاره‌زووی خۆیان بژارده‌کان هه‌ڵبژێرن. به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م پله‌تفۆرمه پێوه‌ندیی به ئانالیزکردنی بابه‌ته‌کانه‌وه هه‌یه. به‌کارهێنه‌ری پلاتفۆرمه‌که ده‌توانێت به خشته و ڕێژه‌ی پیشاندراو چاودێریی ڕه‌وتی ده‌رکردنی بابه‌ته‌کان بکات. ته‌نانه‌ت چاودێریکردنی کۆمێنته‌کان و ئه‌وه‌ی که له چ تۆڕه کۆمهڵایهتییێک و کامه بابه‌ت یان په‌یام چ کۆمێنێکی له‌سه‌ر نووسراوه هه‌موو ئه‌مانه پیشانی به‌کارهێنه‌ر ده‌دات.
پلهتفۆرمهکهی ئازاد و عەلی تاکه پله‌تفۆرمی کارای به‌ڕێوه‌بردن و چاودێری کردنی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه که له ئێران دروست کراوه و خۆیان ده‌ڵێن ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی بووه و زۆر کۆمپانیای گه‌وره کاری پێده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی له حه‌وزه‌ی دیجیتاڵ مارکتینگدا چالاک بێت پلاتفۆرمی نۆڤین هاپ ده‌ناسێت. ئه‌وه‌ی ده‌رده‌که‌وێت تاکه پله‌تفۆرم و باشترین پله‌تفۆرمه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ئێران ئه‌گه‌رچی نموونه‌ی ئه‌و پله‌تفۆرمه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئێران هه‌یه به‌ڵام له ئێران‌دا نموونه‌ی هاوشێوه‌ی دروست نه‌کراوه و ئێستا که ئێران سزای به سه‌ردا سه‌پێندراوه نموونه ده‌ره‌کییه‌کان له ئێران‌دا له‌که‌ڵک که‌وتوون بۆیه کۆمپانیا و بره‌ندی گه‌وره کار به پله‌تفۆرمی نۆڤین هاپ ده‌که‌ن نموونه‌ی ته‌له‌فزیۆنی نه‌شناڵ جیۆگرافیک یان کۆمپانیای فیلیمۆ یان کۆمپانیای ئینتێرنه‌تی تهخفیفان یان نێت به‌رگ و زۆر کۆمپانیای دیکه‌ش که له بواری دیجیتاڵ مارکتینگدا چالاکن.
ئازاد و عەلی ده‌ڵێن: به‌رپرسانی فه‌رمی خۆیان بانگهێشتی فێستیڤاڵی میدیا دیجیتاڵییه‌کانیان کردوون بۆیه ئه‌وانیش له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی لایه‌نی حکومی به‌شداریی فێستیڤاڵه‌که‌یان کردووه و له بواری به‌ڕێوه‌بردن و چاودێری کردندا سێ که‌سی یه‌که‌م هه‌ڵده‌بژێردران و ئێمه‌ش وه‌ک براوه و پێشه‌نگی بواری به‌ڕێوه‌بردن له حه‌وزه‌ی میدیای دیجیتاڵ و دیجیتاڵ مارکتینگ خه‌ڵات کراین.
فێستیڤاڵی میدیا دیجیتاڵه‌کان له ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا به‌ڕێوه چووه و به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵه‌که‌ش وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی ئێران بووه.
بۆچوونی بەکارهێنەران