داعش گوندێکی جەلەولای هاوەنباران کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی ڕابردوو چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش گوندێکی سەر بەشارەدێی "جەلەولا"ی سەر بە قەزای خانەقینیان هاوەنباران کردووە.
کوردپرێس: سەرچاوەیێکی تایبەتی ئاسایش، لەمبارەوە بە باسنیوزی ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو 2019.7.21 چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، بە هاوەن گوندی ئیسڵاح-ی ناوچەی "شێخ باوە"ی سەر بە شارەدێی جەلەولایان بۆردوومان کردووە".
سەرچاوەکه ئاماژەی بەوەش دا: "بۆردوومانەکە بە هاوەنی ۸۲ ملیم ئەنجام دراوە و هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە".
سەرچاوەکەی ئاسایش ڕوونیشی کردەوە: "یەکێک لە گوللە هاوەنەکان بەسەر خانوویەکدا کەوتووە و نەتەقیوەتەوە و ئەو سییانەکەی دیکەشیان لە دەوروبەری گوندەکە کەوتووەتە خوارەوە".
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد: "ئێستا بەهۆی بۆردوومانی چەتەکانەوە، دانیشتوانی گوندەکە هاتوونەتە دەرەوەی ماڵەکانیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران