تیمێکی سیخوڕیی CIA له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر کران
به‌شی ئێران/ کوردی- سکرتێری دژەسیخوڕیی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران ده‌ستگیرکردنی تیمێکی سیخوڕیی CIAی ئه‌مریکی ڕاگه‌یاند که له 17 که‌س پێکهاتوون.
کوردپرێس:
ڕۆژی دووشه‌ممه 31ی پووشپه‌ڕ به‌رانبه‌ر به 22ی ته‌مووزی 2019 سکرتێری دژەسیخوڕیی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه کرد که ڕۆژی 28ی جۆزه‌ردان به‌رانبه‌ر به 18ی حوزه‌یران توانیویانه تۆڕێکی سیخوڕیی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریکا (CIA) ده‌ستگیر بکه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه زیادی کرد: ئه‌و 17 كه‌سه له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا "CIA"وه مه‌شقیان پێكراوه و دوای دادگایی كردن سزای له‌سێداره‌دان بۆ به‌شێكیان ده‌ركراوه.
سکرتێری دژەسیخوڕیی وەزارەتی ئیتڵاعات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئه‌و که‌سانه که‌سانی فه‌رمانبه‌ر له شوێنه هه‌ستیار و گرنگه‌کان و هاوکات که‌رتی تایبه‌ت بوون که وه‌ک گرێبه‌ست یان ڕاوێژکار کاریان کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران