نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا گه‌یشته ئه‌نقه‌ره
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی ته‌مووزی 2019 جه‌یمز جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی به‌رپرسانی تورکیا و به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی قه‌یرانی سووریا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته گه‌یشته ئه‌نقه‌ره.
بڕیاره ڕۆژانی 22 و 23ی ته‌مووزی 2019 جه‌یمز جێفری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی قه‌یرانی سووریا، جێبه‌جێکردنی بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا، شکستهێنانی به‌ته‌واوه‌تی داعش و دواپێشهاته‌کانی ناوچه‌که دانووستان و ڕاگۆڕینه‌وه بکات.
شایانی باسه؛ هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌که‌ی جه‌یمز جێفری بۆ تورکیا شاندێکی ئه‌مریکییش سه‌ردانی تورکیایان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌ندێک بابه‌ت تاوتوێ بکه‌ن له‌وان؛ پێکهێنانی کارگرووپی هاوکاریی تورکیا- ئه‌مریکا له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی سیسته‌می مووشه‌کیی ئێس-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیا و فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری ئێف-35ی ئه‌مریکی.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران