نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانی که‌رکووک کۆ بوویه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکی کوردی که‌رکووک له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانی که‌رکووک ده‌کات به مه‌به‌ستی چاره‌کردنی کێشه‌ی ئه‌و پارێزگا جێناکۆکه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار تاها په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی نیشتمانی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌ستی چاره‌کردنی کێشه‌ی که‌رکووک کۆبوونه‌وه‌یێکی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی که‌رکووک ئه‌نجام داوه که هه‌نگاوی باشی بڕیوه و گه‌یشتووه‌ته قۆناغی بڕیاردان.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: هه‌نگاوه‌كان به ئاستێک گه‌یشتوون كه له ماوه‌ی داهاتوودا بڕیارێک له‌باره‌ی دۆخی که‌رکووک بدرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كردووه که نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵێكی باش ده‌گێڕێت بۆ چاره‌سه‌ری و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک به بێ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌وباره‌وه بدات.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران