خبر 2019-07-21 15:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری داد سەردانی ئیلام دەکات

بەشی ئیلام- پارێزگاری ئیلام ڕایگەیاند بڕیارە ڕۆژی دووشەمە 31ی پووشپەڕ وەزیری دادی ئێران سەردانی ئەو پارێزگایە بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی یەکشەمە 30ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 21ی تەمووزی 2019 قاسم سلێمانی دەشتەکی پارێزگاری ئیلام بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند ڕۆژی دووشەمە عەلیڕەزا ئاوازی وەزیری دادی ئێران بە سەردانێکی دوو ڕۆژە دەگاتە ئەو پارێزگایە.

پارێزگاری ئیلام گوتیشی وەزیری دادی ئێران لە سەرەتای سەردانەکەیدا ناوچە زیانڵێکەوتووەکانی لافاوەکەی ئەمساڵ بەسەر دەکاتەوە و پاشان بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دەکات.

*لە ئاژانسی فەرمیی ئیرنا وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.