دەوڵەت باخچەلی:
ناساندنی مەهەپە وەکوو نەیاری کورد خەیانەتێکی گەورەیە
بەشی تورکیا- دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا دەڵێت خەیانەتێکی گەورە لە مێژوو و نیشتمان و میللەتی تورکیا کراوە ئەگەر مەهەپە وەکوو دوژمنی کورد بناسێندرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بە تێڕوانینی حزبەکەی لەبارەی کوردەوە دا و وتی: ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا باسی لە هاوپەیمانێتیی نێوان پارتی داد و گەشە و مەهەپە کردووە و ڕایگەیاندووە ئەم هاوپەیمانێتییە بووەتە هۆی لەدەست دانی دەنگی کوردەکان و دووبەرەکی نانەوە؛ ئەم زمانە تاڵە و زمانی دابەشکارییە.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاشکرای کرد: میللەتی تورکیا ئەم کەسانە بەباشی دەناسن. ئێمە بۆ خەونی سەردەمی سیستەمی پەرلەمانی ناگەڕینەوە. تورکیا جارێکی تر بەڕێوەبەرایەتیی ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ نابینێتەوە. ئێمە هاوپەیمانێتیی کۆمار دەپارێزین، سیستەمی سەرۆک کۆماری وڵات بەرەو داهاتوویێکی گەش دەبات. ئێمە بێگومان ئامانجەکانی 2023 بەدی دێنێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران