واشنتن پۆست: ترەمپ سزاکانی سەر تورکیا دیاری دەکات
بەشی تورکیا- سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت ئەم هەفتەیە له‌گه‌ڵ كۆنگرێسمانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ دیاری كردنی سزاكانی سەر توركیا كۆ ده‌بێته‌وه.
کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردووه، له ماوه‌ی ئەم هەفتەیە له‌گه‌ڵ كۆنگرێسمانه‌كانی سه‌ر به پارتی كۆمارییه‌كان له كۆشكی سپی كۆ ده‌بێته‌وه، بۆ دیاری كردنی سزاكانی سه‌ر توركیا، له به‌رامبه‌ر كڕینی سیسته‌می بەرگریی ئێس 400ی رووسی له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه.
ژماره‌یێک كۆنگرێسمانی كۆمارییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن، توندترین سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێندرێت، له به‌رامبه‌ر پشتكردنه ئه‌مریكا و كڕینی سیستەمی بەرگریی ئێس400 لە ڕووسیا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران