حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی هێرشبەرەکەی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوەکەیدا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ھەموو تاوانبارانی پەیوەندیدار بەم رووداوە بەردەوامە.
ئەمڕۆ شەممە 20/7/2019، دژەی تیرۆری کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی مەزلوم داغ بکوژی سەرەکی پەیوەندار بە کردەوە تیرۆرستییەکەی سەر رێستۆرانتێکی شاری هەولێر، لهلايهن بهڕێوهبهرايهتى ئاسايشى ههولێر و دژه تيرۆرى كوردستانەوە ڕاگەیاند.
دهقی راگهیهندراوهكهی گوتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان:
دوای هەڵمەتێکی فراوانی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مەزلوم داغ سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، لەلایەن هێزی دژە تیرۆری کوردستانەوە دەستگیر کرا.
ئێمە لە کاتێکدا سوپاسی هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری کوردستان دەکەین کە بە خێرایی توانیان تاوانبارەکە دەستگیر بکەن. سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەکەین بۆ هاوکاری و پەرۆشیان. دڵنیاشتان دەکەینەوە کە ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ھەموو تاوانبارانی پەیوەندیدار بەم رووداوە بەردەوامە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران