خبر 2019-07-20 12:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەرێمی کوردستان هاوردەكردنی ژمارەیێک خۆراک و كەلوپەلی ئێرانی قەدەغە دەكرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت هاوردەكردنی چەند كەلوپەل و بەرهەمێكی خۆراكی لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد عەلی محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: " دوای ئەوەی گەمارۆی ئابووری خرایە سەر ئێران، هەناردەی چەند مەوادێكی بنەڕەتی لەو وڵاتەوە قەدەغەكرا، بەتایبەت بەرهەمەكانی دانەوێڵە و هیچ مۆڵەتێكیش بۆ هاوردەكردنیان نادرێت".

ئەحمەد عەلی، كە كەسی یەكەمی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیە بۆ پەیوەندی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی:" لەئێران باج خراوەتە سەر كۆمەڵێک خۆراک بۆئەوەی هەناردەكردنیان سنووردار بكرێت و نرخەكەشی لە ناوخۆی وڵاتەكە بەرزنەبێتەوە، لەوانەش خورما.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، كۆمەڵێک كاڵا و خۆراكی دیكە سنوورداركراون و دەشڵێت: "هەر بەرهەمێک هەناردە بكرێت بەناوی بەرهەمهێنەرەوە تۆماردەكرێت و مەرجیش ئەوەیە بازرگانییەكە بەدۆلار بێت و هێندەی كاڵاكەش پارەی دەرەكی بباتە ناو ئێرانەوە".

سەبارەت بەدروستبوونی گرانی و بەرزبونەوەی نرخی كاڵا و شتومەكی ئێرانی، ئەحمەد عەلی ڕەتیكردەوە گرانی دروست ببێت و وتی:" بەهای دیناری عێراقی جێگیرە بەرامبەر بە دۆلار، ئەو كاڵایانەشی ڕێگەی پێنادرێت بهێندرێت، بازرگانەكانمان لەوڵاتانی دیكەوە هاوردەی دەكەن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.