خبر 2019-07-20 07:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئه‌ندازیارێکی کورد زۆرترین دەنگی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی باڵای ئەندازیارانی ئێران بەدەست هێنا

به‌شی ئێران/ کوردی- له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی ئه‌ندازیارانی ئێراندا ئه‌ندازیاری کورد جه‌مال قه‌ناعه‌ت زیاترین ده‌نگی مسۆگه‌ر کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 27ی پووشپه‌ڕ به‌رانبه‌ر به‌ 18ی ته‌مووز هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی ئه‌ندازیارانی ئێران له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ چوو و دوکتۆر جه‌مال قه‌ناعه‌ت ئه‌ندازیاری کورد توانیی به‌ 196 زۆرتزین دەنگ لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی باڵای ئەندازیارانی ئێران بەدەست بێنێت.

شایانی باسه‌؛ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا 94 که‌س خۆیان بۆ به‌شداری‌کردن له‌ تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕێکخراوی ئه‌ندازیارانی ئێران له‌ به‌شی بیناسازی کاندید کردبوو که‌ له‌ نێو کاندیده‌کاندا ناوی به‌رپرسان و که‌سانی به‌رجه‌سته‌ی بواری ئه‌ندازیاری و مودیرانی پێشوو ده‌بینرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.