په‌که‌که به ڕۆکێت هێزی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا له به‌دلیسی کرده ئامانج
به‌شی تورکیا- هێزه‌کانی په‌که‌که به ڕۆکێت ئۆتۆمبێلی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا له پارێزگای کوردنشینی به‌دلیسیان کرده ئامانج که له ئه‌نجامدا کوژرانی ڕائیدێکی فه‌رمانده‌ییی جه‌نده‌رمه‌ی لێکه‌وته‌وه.
کوردپرێس،
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه هێزه‌کانی په‌که‌که له ڕێگای ڕۆکێته‌وه هێرشیان کرده سه‌ر ئۆتۆمبێلی هێزی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا له پارێزگای کوردنشینی به‌دلیس که له ئه‌نجامدا ڕائیدێکی فه‌رمانده‌ییی جه‌نده‌رمه به ناوی زه‌فه‌ر ئاککوش کوژرا.
ڕائید زه‌فه‌ر ئاککوش به مه‌به‌ستی کۆنترۆڵ کردنی پارێزه‌رانی ئاسایشی ناوچه‌ی به‌رپرسیارێتییه‌که‌ی سه‌ردانی گوندی چاڵیدوزو ده‌کات و تیرۆریستانی په‌که‌که‌ش به ڕۆکێت هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی ناوبراوی تێدا بووه که له ئه‌نجامی هێرشه‌که‌دا ڕائید ئاککوش به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و له نه‌خۆشخانه‌ی حکوومی به‌دیلس گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران