هه‌ده‌په هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كات/ تۆمەتباری هێرشەکە برای پەرلەمانتارێکی هەدەپە-یە
بەشی تورکیا- پارتی دیموكراتی گه‌لان، هه‌ده‌په، هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت یەکێک لە تۆمه‌تبارانی هێرشه‌كه، برای په‌رله‌مانتارێكیانه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان په‌روین بوڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی له به‌یاننامه‌یێكدا رایانگه‌یاندووه: "هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و هێرشی له‌م جۆره قبووڵكراو نییه له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه ئه‌نجام درابێت".
هه‌ده‌په دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، پێویسته تۆمه‌تبارانی هێرشه‌كه به زووترین كات ئاشكرا بكرێت و هاوكات پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه تۆمه‌تباری هێرشه‌كه، مه‌زلووم دا‌غ برای په‌رله‌مانتار ده‌رسیم داغه.
له‌م رووه‌شه‌وه هه‌ده‌په ده‌ڵێت قبووڵی ناكه‌ین په‌رله‌مانتاران به پاساوی ره‌فتاری براكه‌یان ئاسته‌نگییان بۆ دروست بكرێت.
لە هێرشێکی تیرۆرستی بۆ سەر رێستۆرانتێکی شاری هەولێر، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان جێگری کونسوڵی تورکیا بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران