خبر 2019-07-19 06:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەکانی تورکیا بنکەکانی پەکەکە لە کەمپی مەخموور بۆردوومان دەکەن

بەشی تورکیا- فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی بنکەکانی پەکەکە لە كەمپی پەنابەرانی مەخموویان كرد و بەهۆیەوە چەند پەنابەر بریندار بوون.

کوردپرێس: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرات نیووز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردوومانی كەمپی پەنابەرانی ڕۆستەم جوودی مەخموریان كردووە و لە ئەنجامدا چەند پەنابەرێک برینداربوون و زیانی مادی زۆریش بەر كامپەكە و ماڵی پەنابەران كەوتووە.

پێشتریش توركیا چەند جارێک كەمپی پەنابەرانی مەخمووری بۆردوومان كردبوو، لە دوو هێرشیان لە 6 و 13 ی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو، 5 ئەندامی هێزەكانی پاراستنی جەوهەری كامپەكە و 5 ژن کوژران و ژمارەیێک پەنابەری تریش بریندار ببوون.

كەمپی پەنابەرانی مەخموور بەهەزاران پەنابەری كوردستانی تورکیا لە خۆدەگرێت كە بەهۆی بوونی شەڕ و سوتاندنی گوندەكانیان لە هەشتاكان و نەوەدەكانی سەدەی رابردوو ئاوارەی عێراق بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.