دژەتیرۆری کوردستان وێنەی یەکەم هێرشبەری رووداوەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژە تیرۆری کوردستان وێنەی یەکێک لە تۆمەتبارانی رووداوەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە و ئاگادارى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە بەردەوامە.
کوردپرێس: دەقی ئاگادارییەکەی دژەتیرۆری کوردستان
ئاگادارييێک له ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
ئاگادارى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان دهكهينهوه كه لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌رباره‌ى رووداوه تيرۆريستييه‌كه‌ى 17ـى تهمووز، كه بووه هۆى گیان لە دەستدانی سێ کەس به‌رده‌وامه.
ئه‌و كه‌سه‌ى كه وێنه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه ناوى (مه‌زلوم دا‌غ)ـه، له‌دايكبووى ساڵى (1992)ـه و خه‌ڵكى شارى دياربهكره له توركيا، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه داواكراوه.
داوا له هاووڵاتيانى خۆشه‌ويست ده‌كه‌ين هه‌ر زانيارييه‌كيان هه‌بێت له‌باره‌ى ئه‌م تاوانباره، به‌زووترين كات ئاگادارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان بكه‌نه‌و.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران