گفتگو 2019-07-17 05:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەلی ئەکبەر مورادی: مامۆستا یاروەیسی نموونەی ئەخلاق و هونەر بوو

بەشی کرماشان- مامۆستا عەلی ئەکبەر مورادی لە لێدوانێکدا لەبارەی کۆچی دواییی هونەرمەندی تەموورە و مەقام بە کوردپرێسی وت: مامۆستا یاروەیسی لە جیلی پێشووی هونەرمەندان بوو کە لە مەقامات و ژەنینی تەموورەدا نموونەی نەبوو.

کوردپرێس:

عەلی ئەکبەر مورادی لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وت یەک لە تایبەتمەندییە هەرە بەرجەستەکانی مامۆستا تاهیر یاروەیسی ئەوە بوو لە ئەخلاقدا زۆر تەواو بوو و لە ماوەی ئەو 80 ساڵەی تەمەنی بەپیتیدا جگە لە ناوی جوان و پشوودرێژی و مێهرەبانی و گەورەیی شتی تری لە یادەکاندا بەجێ نەهێشت.

مورادی گوتیشی مامۆستا یاروەیسی چ لە ئەخلاق و چ لە هونەرەکەیشیدا نموونەی نەبوو. بۆ ماوەی س30 ساڵ نەیتوانی بجووڵێت بەڵام ژیانی خۆی ئیدارە کرد و بەو نەدارییەوە بە کەمترین پێداویستیی مادی و دنیایی بەڵام بە نەفس بەرزی ژیا.

ناوبراو ئاماژەی بە چالاکیی هونەریی مامۆستا یاروەیسی دا و بە کوردپرێسی وت: مامۆستا یاروەیسی زۆر شاگردی بوون و بەردەوام لە چالاکیدا بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.