ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی ناودارانی کوردی لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو
هەواڵنێری کوردپرێس ڕایگەیاند: لە سەرەتای مەڕاسیمەکەدا سەرۆکی زانکۆی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و وێڕای بەخێرهێنانی بەشداربووان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران و هەروەها سپاس کردن لە میدیا و تەلەڤزیۆنەکان تیشکی خستە سەر گرینگیی ئەو کۆنگرەیە.
دوکتور ڕەحمەت سادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان ئاماژەی بە لیژنەی زانستیی کۆنگرەکە کرد کە پێکهاتبوون لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان بریتی لە: سەرۆکی زانکۆ، سەرۆکی توێژینگەی کوردستان‌ناسی و 8 پسپۆڕی دیکە کە هەر یەکەو سەرۆکایەتیی دەستەیێکی زانستی‌یان کردووە و پاش کۆکردنەوەی داتا‌کان بڕیار لە سەر هەڵبژاردنی سی کەسایەتی درا.
لیژنەی زانستی لە کۆلیژی ئەدەب و کۆلیژی زانستە مرۆییەکان و کۆلیژی زانستە بنەڕەتییەکان و کۆلیژی کشتوکاڵ و کۆلیژی ئەندازیاری و تەکنیکی ئەرکی کۆکردنەوە داتا و زانیارییەکانیان وەئەستۆ گرتبوو.
پاش سەرۆکی زانکۆی کوردستان ئایەتوڵڵا شاهروودی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگای کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر ڕاسپاردەکانی ئیمام خومەینی و ئایەتوڵڵا خامنەیی کە لەبارەی خۆشەویستیی کورد بە کاربەدەستانیان ڕابسپاردبوو.
نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی باسی دەوری کوردیشی لە سەرەتای ڕاپەڕینی گەلانی ئێران کرد و گوتیشی کورد خۆشەویستیی تایبەتی لای ئێران هەیە و ئێران هەموو کوردێک بە ڕەگەز بە ئێرانی دەزانێت.
هەروەها ئایه‌توڵڵا یوونسی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک کۆماری ئێران په‌یامی سه‌رۆک کۆماری بۆ کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌ییی ناودارانی کورد خوێنده‌وه کە له په‌یامه‌که‌دا هاتووه: مامۆستایان، ناوداران و میوانانی به‌ڕێز سوپاس خودای گه‌وره ده‌که‌م که به بۆنه‌ی ئه‌م کۆنفڕانسه فه‌رهه‌نگی و زانستییه‌وه سڵاو و ڕێزی خۆم بگه‌یێنمه هه‌موو کوردزمانانی وڵات.
به گوێره‌ی مێژوو ئێرانی ئازیز سه‌ره‌ڕای جیاوازیی قه‌ومی و ئایینی و هه‌ڵکه‌وته‌ی ژێئۆپۆله‌تیکی تایبه‌ت به‌رده‌وام توانیویه هه‌وراز و نشێوه‌کان به که‌مترین خه‌سار ببڕێت.
په‌ڕینه‌وه‌یێکی سه‌رکه‌وتووانه که زیاتر له هه‌ر هۆکارێکی دیکه به‌هۆی یه‌کپارچه‌ییی فه‌رهه‌نگی ئیتنیک و ئایینه جیاوازه‌کانی ئێرانه که ده‌ست له ده‌ستی یه‌کتر له مێژوویێکی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌دا دڵ و گیانیان له خزمه‌تی گه‌وره‌ییی وڵات داناوه.
له‌م نێوانه‌دا کورد وه‌کوو کۆنترین و فه‌رهه‌نگی‌ترین خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته ئێرانی‌یان وه‌کوو سه‌نته‌ری فه‌رهه‌نگیی خۆیان زانیوه و عه‌شقیان به فه‌رهه‌نگ و مێژووی ئه‌م وڵاته ده‌ربڕیوه.
ئێمه هه‌رگیز شه‌هیدانی کورد له بیر ناکه‌ین که گیانیان له‌پێناو سنووره‌کانی وڵات‌دا به‌خت کردووه.
ئه‌م کۆنفڕانسه ده‌رفه‌تێکه بۆ ڕێزلێنان له هه‌موو قه‌ومه ئێرانییه‌کان که مافی شارۆمه‌ندییان هه‌یه و جێگای ڕێز و حورمه‌تن.
به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆنفڕانسه به ده‌رفه‌تێک ده‌زانم بۆ ناساندنی خه‌ڵکێکی مێهره‌بان که به‌رده‌وام دڵ و گیانی خۆیان له‌پێناو فه‌رهه‌نگی ئه‌م وڵاته‌دا داناوه.
مەڕاسیمەکە ڕاستەوخۆ لە دوو تەلەڤزیۆنی ڕووداو و گەلی کوردستان ڕووماڵ دەکرێت.
ئەم ڕاپۆرتە نوێ دەکرێتەوە...
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران