ئەندامی کومیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی: دانووستان لەسەر توانای مووشەکیی ئێران ناکەین
بەشی ئێران- محەمەد سەفاری نەتەنزی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران دژی بەربەرەکانێی تەسلیحاتی لە ناوچەکەیە و هەروەها خوازیاری ئەمەیە کە ڕێککەوتننامەی «برجام» بە تەواوی جێبەجێ بکریت.
محەمەد سەفاری نەتەنزی ئەندامی کومیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: بەرنامەی مووشەکیی ئێران بە ئامانجی بەرگری کردن دامەزراوە و دانووستانی لەسەر ناکەین.
ناوبراو درێژەی دا کۆماری ئیسلامیی ئێران مەترسی بۆ سەر ناوچەکە دروست ناکات بەڵکوو ژمارەیێک لە وڵاتانی ئەورووپی و عەرەبی بە یارمەتیی ئەمریکا بەربەرەکانێیێکی مەترسیداری تەسلیحاتییان لەناوچەکە وەڕێخستووە.
ئەندامی کومیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لەبارەی دیداری ترەمپ و مەکرۆن وتی: برجام ڕێککەوتنێکە کە واژۆی لەسەر کراوە و کۆتایی پێهاتووە باشتر وایە لایەنەکان بزانن کە جارێکی دیکە نانووسرێتەوە و دەبێت بە تەواوێتی جێبەجێ بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران