دەمەقاڵێ لەسەر S-400 نرخی دۆلاری لە تورکیا بەرز کردەوە
بەشی تورکیا- پاش سەرهەڵدانی دووبارەی ناکۆکی لەنێوان ئەمریکا و تورکیا لەسەر کڕینی سیستەمی بەرگریی S-400ی رووسی لەلایەن ئەنقەرەوە، نرخی دۆڵار لە تورکیا بەرز بوونەوەی بەخۆوە بینی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش سەرهەڵدانی دووبارەی ناکۆکی لەنێوان ئەمریکا و تورکیا لەسەر کڕینی سیستەمی بەرگریی S-400ی رووسی لەلایەن ئەنقەرەوە هەڕەشە و گوڕەشەی ئەمریکا دووبارە دەستی پێکردەوە و تووڕەیی بەرپرسانی تورکی لێکەوتەوە کاریگەریی یەکەمی ئەم ئاڵۆزییە بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی تورکیا بوو.
کارناسانی ئابووریی تورکیا لەوباوڕەدان بابەتێکی دیکە بۆ نیگەرانی لەبازاڕی دراو لەسەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا سەری هەڵدا و ئەوەش پێوەندیی تورکیا- ئەمریکایە. تورکیا نایهەوێت لە کڕینی سیستەمی بەرگریی S-400ی رووسی پاشگەز بێتەوە و ئەمەش نیگەرانییەکانی بۆ دابەزینی بەهای لیری تورکی زیاتر کردۆتەوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمووریەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران