خبر 2019-03-07 12:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فازل غەراوی، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ:

لە نەینەوا تەرمی 4720 کەس دەرهێنراوە/ 851 منداڵی تێدایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراقى، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 7/3/2019، له‌ ڕاگه‌یێندراوێكدا ژماره‌ى ئه‌و لاشانه‌ى ئاشكراكرد له‌ پارێزگاى موسڵ ده‌رهێنراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازل غه‌راوى، ئه‌ندامى كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ، له‌ به‌یاننامەیێکدا ڕایگه‌یاند: "كۆى گشتیى ژماره‌ى ئه‌و لاشانه‌ى له‌ پارێزگاى موسڵ ده‌رهێنراون تاکوو 1/3/2019، 4720 لاشه‌ بوون، 2666 لاشه‌ ناسراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام 2054 لاشه‌كان نه‌ناسراون و 851 لاشه‌ی منداڵیش له‌ سه‌رجه‌م موسڵ ده‌رهێنراوه‌".

رێكخراوى داعش چه‌ندین ڕاگواستنى به‌زۆرى له‌ ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆی ئه‌نجامدابوو به‌ تایبه‌تى له‌ پارێزگاى موسڵ، له‌ مانگى ئابى ساڵى 2017ـەش رزگاربوونى پارێزگاى موسڵ دواى سێ ساڵ له‌ مانه‌وه‌ى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ڕاگەیێندرا.

سەرچاوە: بەغدا ئەلیەوم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.