سزای 17 ساڵ زیندانی بۆ به‌رپرسی توركیای كه‌جه‌كه ده‌رکرا
به‌شی تورکیا- سارا ئاكتاشی هه‌ڵهاتوو كه به به‌رپرسی توركیای ڕێكخراوی تیرۆریستیی كه‌جه‌كه دیاری كراوه، له دادگاییه‌كه‌یدا بڕیاری 17 ساڵ و 9 مانگ زیندانی‌كردنی بۆ ده‌رکرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانیشتنی دادگایی‌کردنی سارا ئاكتاشی هه‌ڵهاتوو له تورکیا به‌ڕێوه چوو كه به به‌رپرسی توركیای ڕێكخراوی تیرۆریستیی كه‌جه‌كه دیاری كراوه و له دادگاییه‌كه‌یدا بڕیاری 17 ساڵ و 9 مانگ زیندانی كردنی بۆ ده‌رکرا.
دانیشتنی دۆسیه‌ی تۆمه‌تباری هه‌ڵهاتوو به بێ ئاماده‌بوونی خۆی له 25هه‌مین دادگای سزای قورسی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌چوو كه تێیدا پارێزه‌ری ناوبراو به‌شداری كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا وه‌فدی دادگا بڕیاریان له‌سه‌ر دۆسیه‌كه دا و به تۆمه‌تی "به‌رپرسی ڕێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كداری" و"پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی" سزای 17 ساڵ و 9 مانگ و 22 ڕۆژ به سه‌ر ئاكتاشدا سه‌پێندرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران