به‌رهه‌م ساڵح: ڕه‌نگه داعش هه‌لێک بدۆزێته‌وه بۆ خۆڕێکخستنه‌وه‌ی خۆی
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ی ئاداری 2019 د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له میانی پانێلێکدا له شه‌شه‌مین دیداری سلێمانیدا له‌باره‌ی چه‌ند پرسێکی تایبه‌ت به عێراق و ناوچه‌که‌وه دوا و ڕایگه‌یاند: "ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی به‌رامبه‌ر داعش به‌ده‌ستھات سه‌رکه‌وتنێکی گرنگه به‌ڵام تا ئێستا چه‌ند شانه‌یێکی داعش له عێراق و سووریا ماون و مه‌ترسیی تێرۆر و داعش ریشه‌کێش نه‌کراون".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "ڕه‌نگه داعش ھه‌لێک بدۆزێته‌وه بۆ خۆڕێکخستنه‌وه‌ی به‌تایبه‌ت له سووریا و بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی تیرۆریش پێویسته بارودۆخی سیاسی ڕێکبخرێته‌وه".
سه‌رۆک کۆمار له‌باره‌ی بوونی گه‌نده‌ڵی له عێراقدا گوتیشی: "گه‌نده‌ڵی کاره‌کان په‌کده‌خات، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی له ناو نه‌به‌ین ناتوانین ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ببینه‌وه، پرسی گه‌نده‌ڵی به دروشم چاره‌سه‌ر ناکرێت، له وه‌رزی دووه‌می یاسادانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میکانیزمی نوێ بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی ده‌خرێته‌ڕوو و ھیوادارم ئه‌وه‌ی له تواناماندایه ئه‌نجامی بده‌ین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی".
به‌رھه‌م ساڵح ڕوونی کرده‌وه: "عێراق به‌ره‌و گۆڕانکاری ئابووری گه‌وره ھه‌نگاو ده‌نێت و له‌توانایدایه وه‌به‌رھێنانی گه‌وره بکات و ئێستا عێراق بوووه‌ته پردێک بۆ ئابووریی ناوچه‌که و ئه‌گه‌ر عێراق ھه‌ره‌س بھێنێت ناوچه‌که ھه‌ره‌س ده‌ھێنێت".
سه‌رکۆماری عێراق له‌باره‌ی قه‌یرانی ھه‌شت ساڵه‌ی سووریاوه زیادی کرد: ئه‌وه‌ی له سووریا ڕووی دا کاره‌ساتێکی گه‌وره بوو بۆ ئه‌و وڵاته و ناوچه‌که، ڕه‌وشی سووریا به‌رگه‌ی دواکه‌وتنی زیاتر ناگرێت و عێراق پشتگیریی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران