یه‌که‌م کۆنفڕانسی ساڵانه‌ی هه‌ولێر؛ ڕێککه‌وتن یان لێکترازانی زیاتر؟
کوردپرێس: ڕۆژی هه‌ینی 10ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1397/ 1ی ئاداری 2019 یه‌که‌مین کۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر له‌ژێر ناوی "ڕێگاچاره‌كانی پرسه‌كانی ئاسایش و سه‌روه‌ری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" به به‌شداریی ده‌یان که‌سایه‌تیی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردستان و عێراق و ناوچه‌که که له‌لایه‌ن ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕووداو ڕێکخرابوو به‌ڕێوه چوو.
مامه‌ند ڕۆژه: چاره‌سه‌ری کێشه‌کانمان له یه‌کێتیی ناوچه‌ییدا خه‌وتوووه
سه‌ره‌تای کۆنفڕانسی ساڵانه‌ی هه‌ولێر به وتاری مامه‌ند ڕۆژه به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی تۆڕی میدیاییی ڕووداو ده‌ستی پێ‌کرد و ڕایگه‌یاند: میزۆپۆتامیا یان عێراق به هه‌ردوو که‌رتی سه‌روو و خوارووی خۆیه‌وه، به دڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ناسرێت. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش هارتلاندی مێژووییی جیهان پێکده‌هێنێت. ئه‌م ناوچه‌یه ناو جه‌رگه‌ی پێکه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی سێ کیشوه‌ری ئاسیا، ئه‌ورووپا و ئه‌فریقایه له‌به‌ر ئه‌مه شه‌پۆله‌کانی چه‌ندین کو‌لتوور و شارستانی ناوچه‌که به‌ریه‌ک ده‌که‌ون.
مامه‌ند ڕۆژه گوتی: عێراق و کوردستان له‌ناو جه‌رگه‌ی پێنج حه‌وزی وشکانی و ده‌ریاییی ناوچه‌که هه‌ڵکه‌وتوون بۆیه پاڵه‌په‌ستۆی وشکانی و ده‌ریایی له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌م بوقعه جیۆسیاسییه‌دا لێکده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی جیۆکولتووری جۆربه‌جۆری خستوووه‌ته‌وه که بۆ خۆی لێکه‌وته‌ی جیۆستراتێژیشی هه‌یه. میزۆپۆتامیا فشاری حه‌وزی وشکانی ئاسیای بچووک، قه‌فقاز، بانی ئێران، شام و بیابانی عه‌ره‌بی و پێنج حه‌وزی ده‌ریایی ده‌ریای ڕه‌ش، ده‌ریای سپی، ده‌ریای قه‌زوین، که‌نداو و ده‌ریای سوور له خۆیدا کۆ ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش له ڕووی جیۆستراتێژییه‌وه دوو شه‌پۆلی لێده‌که‌وێته‌وه یه‌کیان بۆ ناوه‌وه و یه‌کشیان بۆ ده‌ره‌وه‌یه.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: له سه‌رده‌مانی کۆندا عێراق ناوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پێکهێناوه. ئه‌مه‌ش خۆی له بنیاتنانی چه‌ندین شارستانی و ئیمپراتۆریه‌تی جۆربه‌جۆردا دیوه‌ته‌وه. نهێنی گه‌شه‌سه‌ندن و هه‌ڵکشانی میزۆپۆتامیا له‌مه‌دا بوووه: هه‌رکات که‌رتی سه‌روو و خوارووی عێراق به مافی سه‌روه‌ری یه‌کسان یه‌کیان گرتوووه، ئه‌وه کاریگه‌رییان له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که هه‌بوووه. هه‌رکاتیش به‌ره‌نگاری یه‌ک بوونه‌ته‌وه ئه‌وه عێراق و کوردستانیش له‌لایه‌ن هێزی ده‌ره‌کییه‌وه داگیر کراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی تۆڕی میدیاییی ڕووداو زیادیشی کرد: له ڕاپه‌ڕینی ئه‌بووموسلیمی خوراسانیدا ڕۆڵه‌کانی میزۆپۆتامیای سه‌روو ڕۆڵه‌کانی که‌رتی خواروویان ڕزگار کرد. له‌مه‌به‌دوا ئیمپراتۆریه‌تی عه‌باسی له‌دایکبوو. له چه‌رخی عه‌باسیدا ناوچه‌که له ڕووی جیۆسیاسی و جیۆکولتوورییه‌وه هه‌ڵکشا. شاکاری مه‌زن په‌یدا بوون. فه‌لسه‌فه گه‌شه‌ی کرد. زانست پێشکه‌وت. هه‌ر چوار مه‌زهه‌بی فیقهی سوننه و هه‌موو مه‌زهه‌به‌کانی فیقهی شیعه به‌رهه‌می ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن. که‌لام و عیرفان به تروپکی خۆی گه‌یشت. کولتووری ته‌ساموح و تۆلێرانس هه‌ڵکشا. مۆدێلی سیاسی سه‌رده‌میش جۆرێک له کۆنفیدڕاڵی بوو.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: له سه‌رده‌می بوه‌یهییه‌کاندا کاتێک موعزوده‌وڵه ئه‌حمه‌د ستراتێژییه‌تی ئه‌وه بوو قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌که‌ی به ده‌ریای سپی بگه‌یه‌نێت، به پشتیوانیی حه‌سنه‌ویه‌ی کورد ئه‌م ستراتێژییه‌ی سه‌رخست. بوه‌یهییه‌کان که شیعه‌ی زه‌یدی بوون، به‌غدایان گرت به‌ڵام نه خه‌لیفه‌یان کوشت و نه ئیمپراتووریه‌تی عه‌باسییان هه‌ڵوه‌شانده‌وه. له سه‌رده‌می سه‌لجووقییه‌کاندا کاتێک ئاڵپ ئارسلان هاته ناوچه‌که، له‌گه‌ڵ مه‌لا یه‌حیای مزۆری دانیشت. داوای 10 هه‌زار سه‌ربازی کوردی لێکرد. جه‌نگی مه‌لازگرد به پشتیوانیی سه‌ربازانی کورد یه‌کلایی بوووه‌وه. به هاوکاریی ئه‌مان ده‌روازه‌کانی ئه‌نادۆڵ کرایه‌وه. ناوی کوردستانیش به‌رهه‌می سه‌رده‌می سه‌لجووقییه که سوڵتان سه‌نجه‌ر بۆ خۆی مۆری لێداوه.
مامه‌ند ڕۆژه گوتیشی: له قۆناغی عوسمانی‌دا چه‌ندین یه‌که‌ی ئۆتۆنۆم، فیدڕاڵ و کۆنفیدڕاڵ له‌ئارادا بوون. ئه‌م ڕۆحه که به‌رهه‌می سه‌رده‌می عه‌باسی، بوه‌یهی و سه‌لجووقی بوو، له عوسمانی‌دا له جه‌نگی چاڵدران و جه‌نگی مه‌رجی دابقدا به تروپکی خۆی گه‌یشت. ئێستاش ده‌قی په‌یماننامه‌ی شێخ ئیدریسی بدلیسی له‌گه‌ڵ یاوز سوڵتان سه‌لیم هه‌ر ماوه که سه‌روه‌رییێکی زۆری به کورده‌کان ده‌به‌خشی و به‌و جۆره ده‌بینین که پێکهاته‌کانی ناوچه‌که ڕۆڵی به‌رچاویان له بنیاتنانی شارستانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌بوووه.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ناوچه‌که‌مان به "هێڵی نائارامی و ناسه‌قامگیری ستراتێژی" وه‌سف ده‌کرێت. هه‌موو هێزه گه‌وره‌کان له‌باتی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه بیر ده‌که‌نه‌وه و بڕیار له چاره‌نووسی ده‌ده‌ن. بۆچی؟ چوونکه ده‌وڵه‌ته‌کانمان، نوخبه‌ی سیاسیمان هیچکات نه‌هاتوون پێکه‌وه به به‌شداری هه‌موو پێکهاته‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه گه‌نگه‌شه‌ی کێشه‌کانیان بکه‌ن و چاره‌سه‌ری بۆ به‌رهه‌مبهێنن. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ناسه‌قامگیری و قه‌یران به‌رهه‌م ده‌هێنیته‌وه.
ئێستا لێره پرسیارێک ده‌که‌ین: ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوووه نوخبه‌ی فکری و سیاسی ئه‌م ناوچه‌یه له ده‌وری یه‌ک کۆ ببینه‌وه و بۆ خۆمان ڕێکاره‌کانی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانمان بدۆزینه‌وه؟ کاتیه‌تی ئه‌م ئه‌رکه جێبه‌جێ بکه‌ین و به‌سته‌ڵه‌کی بێ متمانه‌یی بتوێنینه‌وه بۆیه به به‌شداریی نوخبه‌ی سیاسی و فکری ناوچه‌که بۆ یه‌که‌مجار له یه‌که‌م کۆڕبه‌ندی هه‌ولێر کۆ بووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی: هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ ئافراندنی متمانه هه‌ڵبگرین. ئێمه باوه‌رمان به‌وه هه‌یه خۆمان ده‌توانین چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه‌کانی خۆمان به‌رهه‌مبهێنین.
ئێمه ده‌ڵێین: چاره‌سه‌ری کێشه‌کانمان له یه‌کێتیی ناوچه‌ییدا خه‌وتوووه. ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تایێکه بۆ یه‌کێتیی ناوچه‌یی. کوردستان ده‌روازه‌ی عێراقه. عێراقیش بێشکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. مێژوو لێره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. ئێمه‌ش لێره‌وه ده‌ست پێده‌که‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی: سیسته‌می فیدڕاڵی له عێراق هێشتا نه‌چه‌سپیوه
فۆروومه‌که‌ی ئه‌مساڵی هه‌ولێر له ژێر ناوی (ڕێگاچاره‌كانی پرسه‌كانی ئاسایش و سه‌روه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) به‌ڕێوه ده‌چێت که پاش پێشکه‌ش‌کردنی گوته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی تۆڕی میدیاییی ڕووداو له کۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر، گوتاری نێچیرڤان بارزانی له‌لایه‌ن که‌ریم سنجارییه‌وه خوێندرایه‌وه که تێیدا سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، فیدڕاڵی به ڕێگه و سیسته‌مێكی ڕاست ناو ده‌بات بۆ فراوانتركردن له عێراقدا و له هه‌مانکاتدا ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه هه‌ست ده‌كه‌ین چه‌مكی فیدراڵی و سیسته‌می فیدراڵی له عێراقدا هێشتا نه‌چه‌سپیوه و هێشتاش تێگه‌یشتنێكی ته‌واو نییه بۆ چه‌مک و سیسته‌می فیدراڵی.
سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان گوتیشی: مامه‌ڵه‌کردنی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمێک ناچێت به‌ڵكوو هاوشێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ پارێزگایێكدا.
نێچیرڤان بارزانی باسی له کێشه و ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌مڕۆی عێراق کرد و رایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ژیان و گوزه‌رانێكی خۆش و شایسته‌یان هه‌بێت. خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵک به‌دینایه‌ت، ئه‌گه‌ر سه‌قامگیریی سیاسی له وڵات‌دا نه‌بێت."
سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان زیادی کرد: "ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراق له ده‌ستوور و سیسته‌می ئێستایدا خۆی به ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسیی فیدراڵی پێناسه كردوووه. له ده‌وڵه‌تێكی به‌و شێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر ئاوه‌دانی، خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردندا به شێوه‌یێكی گونجاو و هاوبه‌ش نه‌بێت، ئه‌وا سه‌قامگیری و ئینجاش خوشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتن، مه‌حاڵه."
نێچیرڤان بارزانی له به‌شێکی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که داعش له عێراق هێشتا ماوه و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئێمه به چاوی ئه‌وه‌ی ئه‌مه "پیلانگێڕی"یه و داعش له ده‌ره‌وه بۆ عێراق نێردراوه، ته‌ماشای دیارده و مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین، ناگه‌ینه هیچ چاره‌سه‌رێک و به‌داخه‌وه له‌وانه‌یه به‌ره‌و بارێكی زۆر خراپتریش بچین!. ئێستا داعش جموجۆڵێكی به‌رده‌وامی هه‌یه له هێڵی ستراتێژیی دیاله، كه‌ركووک، سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار و مووسڵ تاوه‌كوو سووریا. شه‌وانه جموجۆڵ و هێرش و په‌لاماری تیرۆریستی بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، زۆربه‌ی زۆریشیان خه‌ڵكی عێراقن! كه‌واته داعش ماوه. له دۆخێكی شڵه‌ژاوی به‌و شێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر داعش نه‌مێنێ، ڕێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستی له‌و پاشماوه‌یه و له‌و زه‌مینه‌یه‌دا له‌دایک ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ به جیددی له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بوه‌ستین."
سه‌رۆکوه‌زیران له درێژه‌ی گوتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی به سیسته‌می فیدراڵی عێراق کرد و گوتی: "فیدراڵی ڕێگه و سیسته‌مێكی ڕاسته بۆ فراوانتركردن له عێراقدا به‌ڵام ده‌مه‌وێ زۆر ڕاشكاوانه به ئێوه‌ی به‌ڕێز بڵێم، به‌داخه‌وه هه‌ست ده‌كه‌ین چه‌مكی فیدراڵی و سیسته‌می فیدراڵی له عێراقدا هێشتا نه‌چه‌سپیوه و هێشتاش تێگه‌یشتنێكی ته‌واو نییه بۆ چه‌مک و سیسته‌می فیدراڵی له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هێشتا جۆره مامه‌ڵه‌كردنێک هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا كه به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمێک ناچێت، به‌ڵكوو هاوشێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ پارێزگایێكدا. هیوادارین ئه‌م شێوازه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ئێستای عێراقدا ڕاست بكرێته‌وه."
نێچیرڤان بارزانی زیادیشی کرد: پشتگوێ خستنی به‌شدارییێكی هاوشان و هه‌روه‌ها ئه‌و شێوازه له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ک وای كردوووه نه‌ک پێشكه‌وتنی ئابووری، به‌ڵكوو به‌رده‌وام بوونی بزاڤی بازرگانی و ئابووری و زۆر پێویستیی ڕۆژانه‌ش زۆر سه‌خت ببێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییێكی یه‌كجار خراپی هه‌بوووه و هه‌یه و بوووه‌ته ڕێگر له به‌رده‌م چاره‌سه‌ره سیاسییه‌كاندا. ناسه‌قامگیری بۆ هاووڵاتییان دروست كردوووه به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه. ده‌بێ ئه‌وه به‌پێی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌رێمی كوردستان كه ڕه‌خنه‌ی هه‌یه له‌وه‌ی 55 مادده‌ی ده‌ستوور، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به گه‌لی كوردستانه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراون، له هه‌مووان زیاتر ده‌یه‌وێت ده‌ستوور سه‌روه‌ر بێت.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: بۆ ئه‌وه‌ی گه‌راكانی تیرۆر له عێراقدا هه‌ڵبگرین و نه‌هێلین ده‌بێ یه‌كه‌مجار شوێنه وێرانبووه‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه. زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردنی تیرۆر، له ناو وێرانی و ناوچه بێ‌خزمه‌تگوزارییه‌كاندایه بۆیه ده‌بێ زوو ده‌ست به ئاوه‌دانكردنه‌وه بكرێت.
سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌سێكی گونجاوه بۆ قۆناغێكی به‌و شێوه‌یه و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ده‌بێ گه‌یشتبنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه پێكه‌وه‌كاركردنمان بۆ به‌ڕێوه‌بردنێكی باشتر و دروست كردنی سه‌قامگیری زۆر پێویسته به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی كه‌میی به‌شداریی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی عێراقدا بێننه به‌رچاوی خۆیان، ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی بێ باوه‌ڕی به سیسته‌م و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات پیشان ده‌دات. ده‌بێ لایه‌نه‌كان به كار و كرده‌وه و ڕه‌فتاری خۆیان، باوه‌ڕی خه‌ڵكی عێراق به سیسته‌می سیاسی دروست بكه‌نه‌وه.
ناوبراو گوتی: بۆ هه‌موومان زۆر ناخۆشه كه یه‌كێک له كۆنترین شاره‌كانی ناوچه‌كه و جیهان، شاری مووسڵ به‌و شێوه‌یه وێرانه. ده‌بێ حكوومه‌ت پشتیوانی له سه‌رمایه‌دارانی مووسڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مووسڵ له ده‌ستی ئه‌واندا بێت. ده‌بێ خه‌ڵكی هه‌موو پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق، نه‌ک ته‌نیا چه‌ند كه‌سێک له‌و پارێزگایانه، خۆیان به هاوبه‌ش و به‌شدار ببینن له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و كارگێڕیی عێراقدا. ده‌بێ په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق به كرده‌وه و به شێوه‌یێكی قووڵ ڕاست بكرێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشی‌گه‌یاند: بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر و نه‌هێشتنی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی تیرۆر له ژێر ناوی دیكه‌دا، پێویستیمان به‌وه‌یه سیسته‌می په‌روه‌رده‌مان له عێراق پێشبخه‌ین، پلانێكی تازه‌ی وردی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌مان هه‌بێت، هاوبه‌شی و به‌شدارییێكی گونجاوی هه‌موو نه‌ته‌وه و خاوه‌ن ئایین و مه‌زهه‌به‌كان هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا و ڕێگه‌كانی پێكه‌وه‌ژیانێكی ئاشتییانه له عێراقدا به‌هێز و قووڵ بكه‌ینه‌وه. بیمه‌ی ته‌ندروستی، بیمه‌ی بێكاری و هه‌ژاری، ژیان و خوێندن بۆ ئه‌وانه‌ی بێ دایک و باوک بوونه، هه‌روه‌ک له ده‌ستووری عێراقدا هاتوووه، بۆ هه‌مووان دابین بكه‌ین به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌وه بكه‌ین ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان به ڕاشكاوی پێكه‌وه قسه بكه‌ن و لێكگه‌یشتن و پێكه‌وه‌كاركردن و سازانێكی تازه له عێراقدا دروست بكرێت و ئێمه به هه‌موو شێوه‌یێک ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌مڕۆوه ده‌ست پێبكه‌ین.
ناوبراو باسی له‌وه کرد که به‌ر له ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، هه‌رێمی كوردستان "عێراقه‌كه‌ی دیكه" بوو. ئه‌و عێراقه بوو كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له ئۆپۆزیسیۆندا شانازییان پێوه ده‌كرد بۆ حه‌تمیه‌تی گۆڕینی ڕژێم و بۆ بنیاتنانی عێراقێكی پێشكه‌وتوو له‌سه‌ر بنه‌مای فیدڕاڵی. ئۆپۆزیسیۆنی عێراق له كۆنگره‌ی له‌نده‌ن و سه‌ڵاحه‌دین، فیدراڵی په‌سند كرد، له ده‌ستووری كاتی و هه‌میشه‌یی عێراقیشدا چه‌سپا. گه‌لی كوردستان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه به‌پێی سروشتی هه‌مه‌ڕه‌نگی عێراق، ئه‌و سیسته‌مه زیاتر پێشده‌خرێت و فراوانتر ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا و ئێستاش له عێراق ده‌یبینین ئه‌وه‌یه كه به ڕاستی فیدرالی ڕێگه و سیستمێكی ڕاسته بۆ فراوانتركردن له عێراقدا. هیچ كام له ڕێككه‌وتن و به‌ڵێنه‌كان به‌و شێوه‌یه نه‌بوون، هه‌روه‌ها له ده‌ستووری عێراقدا، بنچینه‌ی فیدڕاڵی دانراوه و له زۆر مادده‌ی ده‌ستووری عێراقیشدا ڕێگه‌ی فراوان كردن و چه‌سپاندنێكی قووڵ بۆ سیسته‌می فیدڕاڵی كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا سیسته‌می فیدڕاڵی زیاتر فراوان بكرێت و قووڵ بكرێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یبنین له مامه‌ڵه‌كردن و پڕۆژه‌یاسا تازه‌كاندا به ڕاستی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕوانگه ده‌ستوورییه‌یه، ئه‌وه‌ش پێشێل كردنی بنه‌مای سازان و فیدڕاڵییه كه‌واته ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان گوتیشی: بنچینه‌یێک له ده‌ستووری عێراقدا دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی یاساكان له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می فیدرالی دابنرێن، یاسا نه‌گونجاوه‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای گۆڕینی سیسته‌م بۆ فیدڕاڵییێكی ڕاسته‌قینه هه‌موار بكرێن به‌ڵام ئه‌وه‌ی به كرده‌وه ده‌یبینین پێچه‌وانه‌یه! بۆیه‌ش ده‌مه‌وێ سه‌رنجی هه‌مووتان بۆ ئه‌و ئاراسته مه‌ترسیداره ڕابكێشم و پێویسته به هه‌موو لایێكمان ئه‌و ئاراسته‌یه ڕاست بكه‌ینه‌وه له مامه‌ڵه‌كردن و یاساداناندا چوونكه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.
له كۆتاییدا زۆرم پێخۆشه ئێوه و هه‌موو ده‌سته‌بژێری سیاسی و ئه‌كادیمی و ڕۆشنبیر له عێراق له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌روه‌ری به شێوه‌یێكی سه‌رده‌میانه ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یێكی ڕاست و ڕاسته‌قینه، ئاسایش و سه‌ره‌وریمان هه‌بێت نه‌ک ته‌نیا به دروشم و قسه!
ئه‌یاد عه‌لاوی: هه‌موو ناکۆکییه هه‌رێمی و جیهانی و ناوخۆییه‌کان هێنراونه‌ته عێراق
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه‌ی عێراق له گوتاره‌که‌یدا له کۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند: "هه‌موو ناکۆکییه هه‌رێمی و جیهانی و ناوخۆییه‌کان هێنراونه‌ته عێراق، عێراق بووه‌ته ناوه‌ندی دژایه‌تی و به‌رگری له ئێران."
پانێلی ئاسۆی سیاسه‌تی ناوخۆییی عێراق: لێكترازانی زیاتر یان رێککه‌وتن؟
یه‌که‌م پانێلی کۆڕبه‌نده‌که له ژێر ناوی (ئاسۆی سیاسه‌تی ناوخۆییی عێراق: لێكترازانی زیاتر یان رێککه‌وتن؟) ده‌ستی پێ‌کرد که تێیدا فالح فه‌یاز (ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق)، عه‌دنان موفتی (ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان)، سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین (ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی) و ئوسامه نوجه‌یفی (سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی قه‌رار) و... به‌شدار بوون.
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین: ته‌وافوق بوووه‌ته به‌ڵایێکی گه‌وره بۆ عێراق
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان له پانێلی (ئاسۆی سیاسه‌تی ناوخۆییی عێراق: لێكترازانی زیاتر یان رێککه‌وتن؟) له یه‌که‌مین کۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر که له‌لایه‌ن ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕووداو رێکخراوه ته‌وافوق به به‌ڵایێک ده‌زانێ بۆ ئه‌مڕۆی عێراق و پێی وایه کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا بۆیه چاره‌سه‌ر ناکرێن چوونکه ده‌ستوور نێوبژیوان نییه و بوووه‌ته هۆکاری خنکاندنی ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن و ده‌نگی ناڕازی و ده‌ڵێت: ئێمه ده‌وڵه‌تێکی فیدڕاڵیمان وه‌کوو پێویست نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا له ده‌ستووردایه.
ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "بێگانه چ دوور چ نزیک ناتوانێت ده‌ستوه‌ردان بکات ئه‌گه‌ر عێراقییه‌کان خۆیان خه‌ریکی ئه‌وه نه‌بن. عێراقییه‌کان ده‌چن ده‌ستی بێگانه کێش ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی خۆیان یان بۆ سه‌رخستنی خۆیان به سه‌ر به‌رامبه‌ره‌کانیان."
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین گوتیشی: عێراق ده‌وڵه‌تێکی فره نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی و ئایینییه. ئه‌وه خاڵی هێزه له شوێنه‌کانی دیکه به‌ڵام له عێراقدا نه‌بووه‌ته خاڵی هێز، به‌تایبه‌تی له‌م 100 ساڵه‌ی دواییدا. ئه‌و سامانه مرۆیی و سروشتییه که هه‌یه، ئه‌وه‌ش له وڵاتان خاڵی هێزه به‌ڵام لای ئێمه بوووه‌ته کێشه‌یێک و جێی چاوتێبڕینی دوور و نزیکه‌کان. به‌مه‌ش ئه‌و نائارامییه‌ی له عێراق هه‌یه ناوچه‌که‌ی گرتوووه‌ته‌وه. لێره بۆ ڕێکخستنی کاره‌کان یان ده‌بێت حکوومێکی دیکتاتۆری ئیستبدادی په‌یڕه‌و بکرێت و که‌س نه‌توانێت جووڵه بکات وه‌کوو بینیمان که ئه‌مه داد نادات و کێشه‌ی گه‌وره دروست ده‌کات و مافی هه‌موو که‌سێک پێشێل ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش ره‌تکرایه‌وه و گه‌لی عێراق هه‌ڵسا و خه‌ڵکی دیکه‌ی بێگانه‌ی هێنا و داگیرکاری دروست بوو و سیسته‌م گۆڕا به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه نه‌مانتوانی بایی ئه‌وه ته‌رتیبی دۆخه‌که بکرێت به شێوه‌یێک که ئه‌و مافانه‌ی له‌ده‌ست چووبوو، به‌ده‌ستبخرێت، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌که بڵێین یان مه‌زهه‌ب و ئایینه‌کان.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌و پێگه ستراتێژییه‌ی که عێراق هه‌یه‌تی، ئه‌و سامانه سروشتییه‌ی که هه‌یه‌تی، ئه‌و حاڵه‌ته مرۆیی و شارستانییه‌ته‌ی عێراق هه‌یه‌تی بووه جێی چاوتێبڕین، بوووه جێی ئه‌وه‌ی له هه‌موو دونیاوه سه‌ری تێبکه‌ن، نزیکه‌کان و دووره‌کان، بێگومان ئیستغلال کردنی ئه‌و ناڕه‌حه‌تییه پێشووانه یان مه‌زڵوومیه‌ته پێشووانه‌ی کرابن به شێوه‌یێکی دیکه له جیاتی ئه‌وه‌ی چاک بکرێت، ده‌توانین بڵێین سیسته‌می تازه که له‌سه‌ر ته‌وافوق بینا کرا، جێی خۆی بوو وه‌کوو قۆناخێک پێویستیش بوو که ناومان نا ته‌وافوق، ته‌وافوقێکی دیموکراتی، دیموکراتییه‌تێکی ته‌وافوقی یان هه‌ر ناوێکی دیکه، شتێکی باش بوو بۆ دامه‌زراندن، به‌ڵام به‌رده‌وامیدانی بوووه به‌ڵایێکی گه‌وره، چوونکه کرایه جۆرێک له ڕێککه‌وتن له نێوان هێزه‌کاندا، بوووه هۆی خنکاندنی ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن و ده‌نگی ناڕازی، ئه‌وه به‌ڵایێکه له هه‌ر سیسته‌مێکدا بێت مه‌ترسی دروست ده‌کات، ئێستا هه‌موو پێکه‌وه به شێوه‌یێک له شێوه‌کان سه‌ر ده‌که‌ن به یه‌کدا، ده‌نگی ناڕازی هه‌یه و هه‌مووشیان ناڕازین و هه‌مووشیان به یه‌که‌وه‌ن و له عێراقدا ئێستا ئه‌وه ده‌کرێت.
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌ددین جه‌ختی کرده‌وه: بێگومان له پرسی هه‌رێم و به‌غدا، ئێمه ده‌وڵه‌تێکی فیدراڵیمان وه‌کوو پێویست نییه، به‌ڵام وه‌کوو ده‌ستوور هه‌یه، ده‌ستوور به شێوه‌یێکی ئینتقائی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، هه‌ندێک مادده به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به فیدراڵییه‌وه هه‌یه به جۆرێک له جۆره‌کان فه‌رامۆش کراوه، هه‌ندێک شتی دیکه پێشخراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه گرفت له نێوان هه‌رێمی کودستان و به‌غدا چاره‌سه‌ر نابێت چوونکه ده‌ستوور نێوبژیوان نییه، ئه‌و کێبڕکێیه‌کی خراپیشی هه‌یه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان، ئێستا ته‌وافوق بوووه‌ته به‌ڵایێک، ته‌وافوق ئێستا چاره‌سه‌ر نییه، ده‌بێت گه‌ڕانه‌وه‌یێکی جیددی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌کان، نوخبه‌ی فیکری و ڕۆشنبیری پێکه‌وه ته‌کبیری دیکه بکه‌ن، چۆن دێڕێک کورت بکه‌نه‌وه و هه‌نگاوی دیکه بنێن، ئه‌وه‌ی تاوه‌کوو ئێستا بینیومانه ئه‌و دۆخانه‌ی که هه‌ن، ئه‌و تێكچوونه ئه‌منی و سه‌روه‌رییانه‌ی که له عێراقدا هه‌ن، به‌م سیسته‌مه‌ی که هه‌یه چاره‌سه‌ر نابێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد: بێگومان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خاڵی یه‌که‌م، ئه‌م عێراقه ده‌وڵه‌تێکی هه‌یه به‌ڵام گه‌ل به مانای گه‌ل نییه، چه‌ند پێکهاته‌یێک هه‌ن، پێکهاته‌کان به شێوه‌یێک له شێوه‌کان له ململانێ و کێبڕکێیه‌کی خراپدان، له بری ئه‌وه‌ی هاوکاری یه‌ک بن له پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق. ئه‌وکاته هه‌رێمه‌کانیش له په‌نای ئه‌و ده‌وڵه‌ته فیدراڵییه مافی خۆی ده‌ستکه‌وێت. ئێستا وانییه، ئێستا جۆرێک له پێشبڕکێ هه‌یه بۆ کێکی سوود و به‌رژه‌وه‌ندی، هێزه سیاسییه‌کان به شێوه‌یێک له شێوه‌کان له کێبڕکێیه‌کی خراپدان، ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که بیرچوووه‌ته‌وه که عێراق ده‌وڵه‌تی شارستانییه‌ته، ده‌وڵه‌تی ئایینه‌کانه، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌کانه، ئه‌مه شتێکی گه‌وره‌یه، عێراق بچووککراوه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه و ده‌توانێت ببێته سه‌رچاوه‌ی ئارامی بۆ ناوچه‌که به‌ڵام ئێستا وانییه بۆیه هه‌موو عێراقییه‌کان ده‌توانن چاره‌سه‌ری بکه‌ن. خاڵێکی گرنگیشه کاتێک که ده‌ڵێین ده‌ستوه‌ردانی بێگانه، له ڕاستیدا من ده‌ڵێم عێراقییه‌کان ده‌چن ده‌ستی بێگانه کێش ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی خۆیان یان بۆ سه‌رخستنی خۆیان به سه‌ر به‌رامبه‌ره‌کانیان، بێگانه چ دوور چ نزیک ناتوانێت ده‌ستوه‌ردان بکات ئه‌گه‌ر عێراقییه‌کان خۆیان خه‌ریکی ئه‌وه نه‌بن.
عه‌دنان موفتی: ده‌ستووری عێراق زامنی یه‌کگرتووییی وڵاته
عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له پانێلی (ئاسۆی سیاسه‌تی ناوخۆییی عێراق: لێكترازانی زیاتر یان رێککه‌وتن؟) له یه‌که‌مین کۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر که له‌لایه‌ن ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕووداو ڕێکخراوه ده‌ستووری عێراق به زامنی یه‌کگرتوویی ئه‌و وڵاته داده‌نێت و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت به یه‌کگرتوویی بمێنێته‌وه، ده‌بێت پابه‌ندی ده‌ستوور بین، له یه‌کدی تێبگه‌ین و رێزی بگرین و یه‌ک سیاسه‌تیشمان هه‌بێت بۆ مامه‌ڵه‌کردن."
عه‌دنان موفتی گوتی: "جیاوازییێکی زۆر هه‌یه له نێوان مه‌رجه‌عییه‌ت و پارته سیاسییه‌کانی شیعه له عێراقدا. له ساڵی 2007 شاندێکمان چووینه لای سه‌ماحه‌تی سیستانی، ئه‌وکاته سه‌ماحه‌تی به‌ڕێز سیستانی هاته پێش چاوم که زۆر له حیزبه سیاسییه‌کان باشتر بیر ده‌کاته‌وه سه‌باره‌ت به مافی پێکهاته‌کان له عێراقدا. پاش ئه‌وه‌ی قسه‌مان زۆر کرد رووی کرده ئه‌و برایانه‌ی که شیعه بوون و گوتی میلله‌ت لێتان ڕازی نییه، خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ناکه‌ن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک لێتان ناڕازی بێت ده‌نگتان ناده‌نێ، وریای خۆتان بن، دواتر به نیسبه‌ت کورد قسه‌ی باشی کرد."
فالح فه‌یاز: کۆنفیدڕاڵییه‌ت ڕێچاری کێشه‌کانی عێراق نییه
فالح فه‌یاز له کۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر و له میانی به‌شداری کردنی له پانێلێکدا به ناوی (ئاسۆی سیاسه‌تی ناوخۆیی عێراق: لێكترازانی زیاتر یان رێککه‌وتن؟) گوتی: وڵات له‌سه‌ر هاوكێشه‌یێک بونیاد ده‌نرێت كه هاوكێشه‌ی هاووڵاتی بوون، رێزگرتن له شوناس، تۆمه‌تبار نه‌كردنی یه‌كدییه و "پێموایه گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌رێنین و كێشه‌ی تائیفه‌گه‌ری پاشه‌كشه‌ی كردوووه."
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕاشی‌گه‌یاند: عێراق ئێستا به‌خۆیدا ده‌چێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان حکوومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی کوردستانیش ڕوویان له‌باشبوونه.
ناوبراو باسی له داعش‌یش کرد و ڕایگه‌یاند: "به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی من كه له دامه‌زراوه‌ی ئه‌منیدا كار ده‌كه‌م، ئه‌و داعشه‌ی ده‌یناسین كۆتایی هات و ئێستا ململانێی مانه‌وه ده‌كات، له‌ملاوله‌ولا چه‌ند شانه‌یێكی هه‌یه و سوود له هه‌ندێک بۆشایی و كه‌لێن وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها سوود له جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌رنامه له ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاواره‌كان وه‌رده‌گرێت به شێوه‌یێكی گشتی، هه‌روه‌ها شاده‌ماری بنه‌ڕه‌تی مانه‌وه‌ی داعش ڕه‌وشی سووریایه. ده‌بێت دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێین که داعش كۆتایی هاتوووه، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هزری توندڕه‌وی به ته‌نیا به‌رپرسیاریه‌تیی عێراق و حكوومه‌تی عێراق نییه. ئه‌وه به‌رپرسیاریه‌تییێكی نێونه‌ته‌وه‌یییه و بۆیه ئێمه له زۆربه‌ی كۆنگره گه‌وره‌كان ئاماده ده‌بین. هه‌روه‌ها دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیدا به‌رنامه‌ی ستراتێژیی عێراقیمان په‌سند كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تووندئاژۆیی."
فالح فه‌یاز گوتیشی "به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و وڵاته‌كانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه تیرۆریسته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه. 2500 چه‌كداری بیانی داعش هه‌ن که وڵاته‌كانیان ڕه‌تیان ده‌كه‌نه‌وه وه‌ریانبگرنه‌وه، ئه‌ی چۆن ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. پێموایه ده‌بێت جیهان قه‌ره‌بووی عێراق بكاته‌وه. حكوومه‌تی عێراق به‌م بودجه‌یه و توانایه‌وه ناتوانێت مووسڵ ئاوه‌دان بكاته‌وه. چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش كه 250 ڕه‌گه‌زی بیانییان پێكهێناوه، ڕۆڵیان هه‌بوو له ماڵوێرانكردنی ژێرخانی عێراق و شاری مووسڵ. بۆچی قوربانیانی ڕووداوی لۆكه‌ربی و 11ی ئه‌یلوول له نیۆیۆرک و چه‌ند وڵاتێكی دیكه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه به بڕی 10 بۆ 15 ملیۆن دۆلار؟ ئه‌ی بۆچی ئه‌مه له عێراق ڕوو نادات؟ ده‌بێ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له ڕێگه‌ی هاووڵاتییه‌كانیانه‌وه له ڕیزه‌كانی داعش به‌شداری ماڵوێرانی عێراق بوون قه‌ره‌بووی عێراقییه‌كان بكه‌نه‌وه. پێویسته له ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه قه‌ره‌بوویان بكه‌نه‌وه و منداڵه‌كان له دۆخی خراپی ده‌روونییه‌وه ڕزگار بكه‌ن و هاوكاریان بن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان."
ئومێد سه‌باح: ڕیفراندۆم شکست نه‌بوووه و هه‌رگیزیش شکست نابێت
ئومێد سه‌باح گوته‌بێژی پێشووی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: "ڕیفراندۆم باشترین بڕیار بوو که گه‌لی کوردستان له 100 ساڵی ڕابردوودا داویه‌تی، بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات، من هاوڕا نیم له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه‌ی عه‌لی ڕه‌زا گوینه‌ی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌و شێوه‌یه باسی کرد."
گوته‌بێژی پێشووی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له پانێڵی دووه‌می کۆڕبه‌نده‌که‌دا ڕایگه‌یاند: "دووه‌م بڕیاری ڕیفراندۆم بڕیارێکی سیاسی نه‌بوووه، بڕیاری گه‌لێک بوووه، بڕیاری گه‌لێکی سته‌ملێکراو بوووه، به دوای ئه‌وه ده‌گه‌ڕا هه‌ناسه‌یێک بدۆزێته‌وه به دوای مافه‌کانیدا بگه‌ڕێت، ده‌گه‌ڕا به دوای چوارچێوه‌یێک وه‌کوو مرۆڤێک گوێ لێبگیرێت و وه‌کوو مرۆڤێک بژیت بۆیه بڕیاری ڕیفراندۆم بڕیارێکی سیاسی نه‌بوو، بڕیارێک بوو هی هه‌موو گه‌لی کوردستان بوو، ئه‌گه‌ر جه‌نابیشت به‌دواداچوونت کردبێت هه‌موو حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان پاڵپشتی ڕیفراندۆمیان کرد، په‌رله‌مانی کوردستان پاڵپشتی ڕیفراندۆمی کرد، هه‌موو دامه‌زراوه سیاسی و ده‌ستوورییه‌کانی کوردستان پاڵپشتی ڕیفراندۆمیان کرد."
گوته‌بێژی پێشووی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌شڵێت: "ڕیفراندۆم له په‌یامه‌که‌ی خۆی که وه‌ک وه‌سیله‌یێکی قانوونی بۆ ته‌عبیرکردن له ڕای گه‌لی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت چۆن بژیت، سه‌رکه‌وتوو بوووه، قه‌تیش ڕیفراندۆم فاشیل نه‌بوووه و قه‌تیش فاشیل نابێت."
كه‌ریم شنگالی: داعش کۆتایی نه‌هاتوووه و چالاکییه‌کانی به‌رده‌وامه
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: داعش بوووه هۆی له‌نێوچوونی 70%ی ژێرخانی ئابووریی شاره‌کان و تاوه‌کوو ئێستاش داعش کۆتایی نه‌هاتوووه و چالاکییه‌کانی به‌رده‌وامه.
كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له پانێڵی سێیه‌می ڕۆژی یه‌که‌می کۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر که له‌ژێر ناوی (عێراق و ڕه‌وشی ئاسایشی بێچاره‌سه‌ر) به‌ڕێوه چوو گوتارێکی پێشکه‌ش کرد و ڕایگه‌یاند: "کۆتاییی داعش واتای کۆتاییی تیرۆر نییه و ژینگه‌ی عێراقیش ڕێگه‌خۆشکه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیرۆر بکه‌ن."
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا: ''له کابینه‌کانی حکوومه‌تی عێراق نه‌توانرا متمانه دروست بکرێت و ده‌بێت پڕۆسه‌ی ئاشته‌واییی ڕاسته‌قینه له عێراق ده‌ست پێ‌بکات."
كه‌ریم شنگالی گوتیشی: "پێویسته ده‌سته‌یێکی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێت بۆ دادگایی کردنی ئه‌ندامانی داعش."
جه‌بار یاوه‌ر: له شه‌ڕی داعش، هه‌رێمی کوردستان هه‌زار و 720 شه‌هید و 10 هه‌زار و 729 برینداری هه‌یه
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له ساڵی 2003وه تاوه‌کوو ئێستا له عێراق زیاتر له 539 هه‌زار که‌س قوربانی هێرشه تیرۆریستییه‌کان و کرده‌وه توندوتیژییه‌کان بوون و ده‌شڵێت: ''له شه‌ڕی داعش هه‌رێمی کوردستان هه‌زار و 720 شه‌هید و 10 هه‌زار و 729 بریندار هه‌یه."
ناوبراو له دوایین پانێڵی ڕۆژی یه‌که‌می کۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر که له‌ژێر ناوی (عێراق و ڕه‌وشی ئاسایشی بێچاره‌سه‌ر) بوو، چه‌ند ئامارێکی خسته‌ڕوو و گوتی: "له ساڵی 2003وه تاوه‌کوو ساڵی 2019 زیانه مرۆییه‌کان له عێراق به‌م شێوه‌یه‌یه: 539 هه‌زار و زیاتر له 500 قوربانی و شه‌هید و کوژراو هه‌ن."
ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌شڵێت: "زیانه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له 2003وه تاوه‌کوو 2019 به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌مریکییه‌کان که بڵاویان کردوووه‌ته‌وه چوار هه‌زار و 384 کوژراو برینداریان هه‌یه."
ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه له‌باره‌ی قوربانیانی شه‌ڕی داعش له هه‌رێمی کوردستان گوتی: "له ساڵی 2014وه تاوه‌کوو 2019 هه‌زار و 720 شه‌هید و 10 هه‌زار و 729 بریندار هه‌ن."
عێراق: هه‌لێک بۆ دره‌وشانه‌وه
ئه‌مڕۆ عێراق به قۆناغێکی سه‌ختی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت. ئه‌مڕۆ هه‌ولێر له ته‌نیشت به‌غدا وه‌کوو پایته‌ختی کوردستان و وه‌کوو پایته‌ختی دووه‌می عێراق ده‌دره‌وشێته‌وه. عێراق و کوردستان ئه‌گه‌ر پرسه ستراتێژییه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ئه‌گه‌ر وزه‌کانیان له‌بری لاوازکردنی یه‌کتری بۆ هه‌ڵکشان ته‌رخان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌زگاکانی دروست کردنی بڕیاری ستراتێژی گوێ له به‌رهه‌می زانستی نوخبه‌ی ستراتێژی ئه‌م ناوچه‌یه بگرن، ئه‌وه عێراق ده‌توانێ ببێته ناوه‌ندی گۆڕانی دیموکراتی و وه‌رچه‌رخانی ستراتێژیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
له‌لایێکی دیکه‌وه چاره‌سه‌ری کێشه‌کانمان له یه‌کێتیی ناوچه‌ییدا خه‌وتوووه. ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تایێکه بۆ یه‌کێتیی ناوچه‌یی. کوردستان ده‌روازه‌ی عێراقه. عێراقیش بێشکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. مێژوو لێره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. ئێمه‌ش لێره‌وه ده‌ست پێده‌که‌ینه‌وه.
*لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو وەرگیراوە
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران