هه‌فته‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم له په‌رله‌مان ده‌کرێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ی ئاداری 2019 سه‌رچاوه سیاسییه‌کان ڕایانگه‌یاند که هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یێک ساز ده‌کات که تێیدا په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاماده ده‌بن و کۆتایی به بایکۆتکردنی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دێنن.
سه‌رچاوه ئاماژه‌پێکراوه‌کان که ناوه‌کانیان نه‌درکێندراوه ڕایانگهیاندوووه: کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رباره‌ی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی‌تر ئه‌و پۆسته کارا بکرێته‌وه و دواتریش هه‌رچی زووتر سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی هه‌رێمی کوردستان کابینه‌که‌ی پێکبهێنێت.
ئه‌وه له حاڵێکدا که ڕۆژی دووشه‌ممه 4ی ئاداری 2019 پارتی و یه‌کێتی ڕێککه‌وتننامه‌یێکی سیاسیی گشتگیریان واژۆ کرد له‌باره‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان، به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێم و وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری نه‌وتخێزی که‌رکووک له باکووری عێراق و وه‌زیری داد له ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ.
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران