په‌روین بوڵدان: ئه‌ردۆغان سووکایه‌تی کردن به HDP بە ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) که سه‌ردانی جۆله‌مێرگی کردوووه له لێدوانێکدا ئاماژه به تێپه‌ڕاندنی سه‌رده‌مێکی زۆر دژوار له تورکیا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: سه‌ره‌ڕای تێکڕای دژوارییه‌کان سه‌ردانی هه‌ر شوێنێک ده‌که‌ین به‌ره‌وڕووی خۆشی و خۆشحاڵیی خه‌ڵک ده‌بینه‌وه و ئه‌م خۆشحاڵییه له 31ی ئاداری 2019 له سندۆقه‌کانی ده‌نگداندا ده‌رده‌که‌وێت. هیچ گومانێکمان له‌مباره‌وه نییه چوونکه خه‌ڵکی ناوچه‌که ئاگاداری ئه‌و باجانه‌یه که داویه‌تی. ئه‌و شاره‌وانییانه‌ی که بۆیان قه‌یووم دیاری کراوه ده‌ناسن و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش ده‌ناسن که بارمته گیراون. به هێز و وره‌یێکی به‌رزه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌و که‌سانه ده‌بینه‌وه که بۆ ئه‌م گه‌له هیچ شتێکیان له‌مپه‌رێکی زۆریان دروست کردوووه و له‌م پێناوه‌دا له 31ی مارچی 2019 و له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ده‌رسێکی عیبره‌ت به‌و که‌سانه ده‌ده‌ین که بۆ شاره‌وانییه‌کانی ئێمه قه‌یوومان ده‌ستنیشان کردوووه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی له لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا گرت و گوتیشی: "سووکایه‌تی به ئێمه وه‌ک ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆیان ده‌زانن. ده‌ڵێین تورکیا به‌جێبێڵن. خۆیان به کوێخا ده‌زانن. گوایه ئێره گونده و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێمه له گونده‌کانمان ده‌ربکه‌ن. ئه‌م وڵاته هی ئێمه‌یه. ئه‌م خاکه هی ئێمه‌یه، ئێمه له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م وڵاته ڕیشه‌مان داکوتاوه."
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران