شاندێکی ئه‌مریکی تاوتوێی دواپێشهاته‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌یمز جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا که به یاوه‌ریی شاندێکی ئه‌مریکی سه‌ردانی تورکیای کردوووه له‌گه‌ڵ سه‌دات ئۆناڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته کۆ بوویه‌وه و به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماتیکه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتوووه له کۆبوونه‌وه‌کاندا دوایین پێشهاته‌کانی سووریا له‌سه‌ر ته‌وه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته و نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج خرایه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
شایانی باسه؛ جێفری به دوای ئه‌و دیداره له‌گه‌ڵ خلووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیاش کۆ بوویه‌وه و له به‌شێكی چاوپێككهوتنهكهدا خلووسی ئاکار جه‌ختی کردۆته سه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی خێرا ته‌واو كردنی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی مه‌نبه‌ج، هه‌ستیارییه‌كان له‌باره‌ی یه‌كپارچه‌ییی خاكی سووریا و تیشک خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته که له‌و ناوچه ئارامه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتدا بنیات ده‌نرێت نابێت ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه بوونیان هه‌بێت و ده‌بێت ئاسایشی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه به‌رجه‌سته بكرێت.
هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌که‌ی جێفری بۆ ئه‌نقه‌ره، ماتیۆ پالمر جێگری ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش سه‌ردانی تورکیای کرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی تورکیا کۆ بوویه‌وه.
هه‌روه‌ها له دیداره‌کاندا قه‌یرانی سووریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم، دانووستانی تورکیا- ئه‌مریکا له‌سه‌ر کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی پاتریۆت و کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیاوه تاوتوێ کراون.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران