خبر 2019-03-05 10:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەلعەرەبی جەدید:

پارتی و یەکێتی لەسەر کاندید بوونی ڕزگار عەلی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕێککەوتوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی سیاسیی کورد جەخت دەکاتەوە کە دوو حزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان لەسەر کاندیدی پارێزگاری کەرکووک گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و لەماوەی دوو حەفتەی داهاتوویشدا حکوومەتی نوێی هەرێم پێکدێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەیی عەرەبی جەدید لە ئەژماری ئەمڕۆ سێشەممەدا لەزاری سەرچاوەیێکی سیاسیی کوردەوە ڕایگەیاند: پارتی و یەکێتی لەسەر کاندید بوونی ڕزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاریی، پارێزگای نەوت خێز و کێشەلەسەری کەرکووک ڕێککەوتوون.

بەوتەی ئەم سەرچاوە سیاسییە دوو حزبەکە هەروەها ڕێککەوتوون کە ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانی وەکوو سەرۆکی نوێی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرێت و کارەکەشی پاش دەست لەکار کشانی والا فەرید سەرۆکی کاتیی پەرلەمان دەست پێبکات.

سەرچاوەکە کە ناوی نەدرکێندراوە هەروەها جەخت دەکاتەوە پێش جەژنی سەری ساڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێ ڕێکدەکەون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.