فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق:
ئۆپەراسیۆنە وشکێنی و ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بە ڕەزامەندیی بەغدا بەڕێوە دەچێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق جەخت دەکاتەوە هەموو ئۆپەراسیۆنە وشکێنی و ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بە ڕەزامەندی و ئاگاداریی بەغداوە بەڕێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕۆژی دووشەمە لەبارەی چالاکییەکانی هاوپەیمانانی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بەیاننامەیێکی دەرکرد و ڕایگەیاند: جووڵەکانی هاوپەیمانان لە ئاسمان و زەمینی عێراقدا لە چوارچێوەی چالاکیی ورد و بەمەرج و ڕەزامەندیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیدا بەڕێوە دەچێت.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەکەیدا جەخت دەکاتەوە هاوپەیمانان هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار و ڕۆژئاوای وڵات ئەنجام نەداوە و هەموو ئۆپەراسیۆنەکان کە هێزە عێراقییەکان بەڕێوەی دەبەن. لە هەندێک شوێنیشدا پشتیوانیی ئاسمانیی هاوپەیمانان بە هەماهەنگیی هێزەکانمان ئەنجام دەدرێت.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران