بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی ئارامییێکی زیاتر ده‌به‌خشێته تاکی کورد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چالاک موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به SNNی ڕاگه‌یاند: پیرۆزبایی له یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌ین بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان كه 4ی 3ی 2019 له هه‌ولێر واژۆ كرا و ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه ئارامییێكی زیاتر ده‌به‌خشێته تاكی كورد و ئێمه‌ش وه‌ک گۆڕان زۆرمان پێخۆشه.
به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان ڕه‌تی کرده‌وه ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌بێت و وتی: ئێمه‌ش كه ڕێككه‌وتنێكی نووسراومان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه، ئه‌م ڕێکكه‌وتنه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ی ئێمه نابێت به‌ڵكوو پشتگیرییێک ده‌بێت بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان.
ئه‌ندامه‌که‌ی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاشی‌گه‌یاند: "وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێمانوایه عیبره‌ت له جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی پارتییه هه‌م له‌گه‌ڵ ئێمه و هه‌میش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. هیوادارین هه‌ر سێ لایه‌ن به‌نیازێكی ڕوونی كوردانه بێنه پێشه‌وه بۆ ڕزگاركردنی میلـله‌ت بۆ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی بوونیان هه‌یه و ئه‌وانه‌شی دروست كراون".
شایانی باسه؛ ڕۆژی دووشه‌ممه 4ی ئاداری 2019 هه‌ر دوو حیزبی پارتی و یه‌کێتی پاش به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین کۆبوونه‌وه ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی هه‌رێم، پۆستی پارێزگاری که‌رکووک و وه‌زاره‌تی داد و ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوانیان واژۆ کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران