محه‌مه‌د به‌یاتی: ڕکابهرییێکی توند له نێوان لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری که‌رکووک هه‌یه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 4ی ئاداری 2019 محه‌مه‌د به‌یاتی سه‌رکرده‌ی تورکمانی ڕێکخراوی به‌در له پارێزگای که‌رکووک به به‌غداد ئه‌لیه‌ومی وتوووه: ڕکابهرییێکی توند له نێوان کورد، عه‌ره‌ب و تورکمان هه‌یه له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری ئه‌و پارێزگا نهوتخێزه و جێناکۆکهدا.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتیشی: له ئێستادا ڕکابه‌ری له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری که‌رکووک یه‌کلا نه‌بۆته‌وه و تورکمانیش پێداگری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ده‌کات چوونکه له ماوه‌ی 14 ساڵدا ئه‌زموونی خراپی له‌گه‌ڵ کورد بوووه و له ئه‌نجامدا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
ئه‌و سیاسه‌توانه تورکمانه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ڕکابهرییێکی قورس له نێوان پارتی و یه‌کێتییدا هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگای که‌رکووک و گوتیشی: لایه‌نه سیاسییه عه‌ره‌به‌کانیش هه‌وڵه‌کانیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ڕاکان جبووری پارێزگاری ئێستا و عه‌ره‌بی ئه‌و پارێزگا له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران