ژاپۆن زیاتر له سێ ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێته عێراق
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که حكوومه‌تی ژاپۆن به مه‌به‌ستی دابین كردنی یارمه‌تی ته‌ندروستی و خۆراكی پێویست بڕیاری داوه سێ ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلار بداته ئه‌و منداڵانه‌ی که زۆرترین پێویستییان به یارمه‌تی هه‌یه و له کاتی شه‌ڕ و ململانێکاندا ئاواره بوون.
پیته‌ر هاوكینز نوێنه‌ری یوونیسێف له عێراق ڕای‌گه‌یاند: "له ئێستادا نزیكه‌ی چوار ملیۆن و 200 هه‌زار هاووڵاتی عێراق پاش ئاواره‌بوونیان به‌هۆی توندوتیژییه‌كانی ساڵی 2014وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان به‌ڵام زۆرینه‌یان له جێگه‌ی ماڵ و خانووه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر پاشماوه‌یێكی وێرانكراو و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستی و سه‌ره‌تاییه‌كانیان نییه."
هاوکات ناوفومی هاشیموتو باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه: "له‌مدواییانه‌دا ژاپۆن بڕیاری داوه كۆمه‌ڵێک هاوکاریی نوێ پێشكه‌شی عێراق بكات كه بڕی 63 ملیار دۆلاری ئه‌مریكییه، ئه‌م پڕۆژه‌یه به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و خۆاركه له لایه‌ن یابانه‌وه بۆ عێراق."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌شدا بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كاریگه‌ریی قه‌یرانه‌كانیان له‌سه‌ر بوووه له عێراق، حكوومه‌تی ژاپۆن بڕی 500 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ته‌رخان كردوووه.
باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق ڕوونیشی کرده‌وه که ئه‌و هه‌نگاوه‌ی یابان پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی به دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه گرنگه‌كان بۆ منداڵان و دایكان پیشان ده‌دات.
ئه‌و بڕه پاره ته‌رخانكراوه‌ی عێراق له لایه‌ن ژاپۆنه‌وه بۆ منداڵانی عێراق له رێگه‌ی په‌ره‌پێدانی تواناكانیان و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و بنیادنانی رێكخراو و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌و پارێزگایانه‌ی جێگای ئاڵنگاریه‌كان بوون به كار ده‌هێنرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆراكدا بۆ نزیكه‌ی یه‌ک ملیۆن منداڵ و تازه‌دایكان له‌و ناوچانه‌ی ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناویان و كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان.
ڕێكخراوی یوونیسێف كه له ساڵی 2015وه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ژاپۆن له یارمه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق له دابین كردنی پێداویستییه‌كانی په‌نابه‌ران به‌شدار بوووه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مدواییه‌ی یابان به‌رز ده‌نرخێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران