ئه‌نگوستیله‌یێكی زیره‌ک ژیانی مرۆڤ ڕزگار ده‌كات
به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- كۆمپانیایێکی ڕووسیا ئه‌نگوستیله‌یێكی زیره‌كی دروست كردوووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت له مه‌ترسییه‌كان ئاگاداری ده‌كاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆمپانیای "Nimb"ی ڕووسی ئه‌نگوستیله‌یێکی زیره‌کی دروست کردوووه که ئه‌نگوستیله‌كه به‌هۆی بوونی سیسته‌مێكی تایبه‌ت له كاتی بوونی مه‌ترسی په‌یوه‌ندی ده‌كات به ناوه‌نده‌كانی پۆلیس و پزیشكی و تیمه فریاگوزارییه‌كان و زانیاری‌یان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه پێده‌دات.
سیسته‌مه‌كه به سیسته‌می "GPS" به‌سراوه بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كان له شوێنی ئه‌و كه‌سه ئاگادار بكاته‌وه كه تووشی مه‌ترسی به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران