خبر 2019-03-04 07:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانی عێراق کۆتایی بە ناکۆکیی نێوان بەغدا- هەولێر دێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پەرلەمانی عێراق هەوڵ ئەدات بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشیر حەداد جێگری دووهەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خەریکی هەوڵدانە بۆ چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.

نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق جەخت دەکاتەوە لە عێراقدا ئیرادە هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.

ناوبراو لەبارەی ناکۆکیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر بەدەستەوە گرتنی پۆستی وەزارەتی دادی عێراق وتی تا ئێستا هیچ کاندیدێک وەکوو کاندیدی سەرەکی بۆ ئەم پۆستە دیاری نەکراوە و ئەم پرسە بەسراوە بە ڕێکەوتنی نێوان پارتی یەکێتییەوە.

ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر بەدەست هێنانی پۆستی وەزارەتی دادی عێراق ناکۆکن و هەریەکە ئەو پۆستە بە مافی خۆیان دەزانن.

کابینەی عەبدولمەهدی بە هۆی ناکۆکیی نێوان کوردەکان لەسەر وەزارەتی داد و هەروەها ناکۆکی نێوان شیعەکان لەسەر وەزارەتخانە ئەمنییەکان هێشتا تەواو نەکراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.