وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا: دۆخی ئیدلیب خراپتر ده‌بێت
به‌شی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا رایگه‌یاند که مۆسکۆ نیگه‌رانه له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی خراپتربوونی دۆخی پارێزگای ئیدلیبی سووریا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆ گوتی: ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ كردنی بریاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: له ئێستادا گرنگترین بابه‌ت ئه‌وه‌یه ڕێگه نه‌درێـت به خراپتربوونی ڕه‌وشه‌كه له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا که ئێستا له ژێر هه‌ژموونی به‌ره‌ی نوسره‌دایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران