سەرۆکی رووسیا:
پشتيوانى له دامه‌زراندنى گفتوگۆى رهسميى نێوان ديمه‌شق و نوێنه‌رانى كورد ده‌كه‌ين
بەشی جیهان- سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، رايگه‌ياند وڵاته‌كه‌ى پشتيوانى له دانووستاندنى نێوان حكوومه‌تى سووريا و نوێنه‌رانى كورد ده‌كات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كۆنگرهيێكى رۆژنامه‌وانيدا، كه له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ى ئه‌نجامي دا، سه‌رۆكى رووسيا گوتى: له كۆبوونه‌وه‌ماندا باسمان له كاريگه‌رى نيازى ئه‌مه‌ريكا له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له ناوچه‌كانى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا كرد.
ناوبراو گوتيشى: كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاييه‌كان له سووريا هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه و ده‌بێته هۆى سه‌قامگيرى ره‌وشى ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر به كرده‌وه جێبه‌جێى بكه‌ن.
پوتن له باره‌ى پرسى كورد له سووريا، گوتى: ئێمه پشتيوانى له دامه‌زراندنى گفتوگۆى رهسميى نێوان ديمه‌شق و نوێنه‌رانى كورد ده‌كه‌ين.
سه‌رۆكى رووسيا دووپاتيشي كرده‌وه، گفتوگۆ هاوكارده‌بێت له يهكخستنهوهى كۆمه‌ڵگه‌ى سووريا و هێنانه‌دى ئاشته‌وايى نيشتمانى و بۆ سووريا و وڵاتانى ده‌وروبه‌ريشى سوودى ده‌بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران